دۆناڵد تره‌مپ له درۆكردن ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه له‌و ماوه‌یه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربووه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش كه دژ به تره‌مپن، له ماوه‌ی 869 ڕۆژ كاركردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ 10 هه‌زار و 796 درۆی كردووه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و قسه ناڕاستانه‌ی تره‌مپ كردووه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به ڕێژه‌ی گشتی تره‌مپ ڕۆژانه 16 درۆی كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ی درۆكانی به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانی كاركردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش بكه‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هیلاری كلینتنی كاندیدی دیموكراته‌كان و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وت، له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2017 وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربوو و ئۆفیسی كۆشكی سپی له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێش خۆی وه‌رگرت.
كه‌سایه‌تی تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و دوای بوونیشی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام جێی سه‌رنج و گفتوگۆی میدیاكان بووه، هاوكات دۆسیه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌ودا شكاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه گه‌یشتنه ئه‌نجام و دووپاتیان له ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
هاوكات پاش بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه به‌ر له هه‌موو شوێنێك بڕیار و بۆچوونه‌كانی ڕاگه‌یاندووه و به جۆرێك كه حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مه‌ریكای بردووه‌ته ناو تویته‌ره‌وه و زۆرێك له‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونانهیشی كه ده‌ری بڕیوه، زۆرجار ڕاست ده‌رنه‌چوون و پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه، بۆیه میدیاكان چاودێری ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچوون و ده‌ربڕینانه‌یان كردووه و سه‌رجه‌میان كۆ كردوونه‌ته‌وه، به كۆی ژماره‌ی درۆكانی دۆناڵد تره‌مپ ناوی ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی داتای درۆكانی تره‌مپ كه واشنتن پۆست به وردی خستوویه‌تییه ڕوو، ڕێژه‌ی 10%ی درۆكانی تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بووه و 5%ی تری درۆكانی تایبه‌ت بووه به پرسی كۆچبه‌ران و دروستكردنی دیوار و شوورا مه‌زنه‌كه كه به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌كات، له نێوان سنووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك كه گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی چوونی په‌نابه‌رانه بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌م بیرۆكه و پرۆژهیهیشی به ته‌واوی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت كرایه‌وه.
له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" دۆناڵد تره‌مپ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه به درۆ هه‌ژماركراون، دووپاتی كرده‌وه، هاوكات له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆ هه‌مان درۆكانی گوتووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆست گه‌وره‌ترین درۆكانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه یه‌كێك له‌وانه بریتییه له‌و قسه‌یه‌ی تره‌مپ كه گوتوویه‌تی، مه‌كسیك بڕی 500 ملیار دۆلار له پاره‌ی هۆشبه‌ره‌كان به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، هاوكات 100 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كوژێ و ملیۆنێك خانه‌واده‌یش تێك ده‌دات، ئه‌گه‌ر له‌مانه‌یش بڕوانیت، ده‌بینی كه به بێ جه‌نگێكی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئامانجه نایه‌ته دی و بێگومان ئه‌مه‌ریكایش ناتوانێ و هیچ كات خواستی نه‌بووه ئاگری جه‌نگ له سنووره‌كانی خۆی نزیك بكاته‌وه.
بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و درۆیه‌ی تره‌مپ ڕۆژنماهكه ڕاپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكارانی ئابووری كۆشكی سپی هێناوه‌ته‌وه، كه ته‌واوی داهات و پاره‌ی بازرگانی به ئه‌فیون له دنیا 504 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه له 2015 و نازانرێ چۆن ئه‌مه‌ریكا 500 ملیۆنی به‌ر ده‌كه‌وێت.
له هه‌ڵوێستێكی تر تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌ڵمانیا ته‌نیا 1% خه‌رجییه‌كانی ناتۆ دابین ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه، چونكه به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی ناتۆ، ئه‌مه‌ریكا 22% و ئه‌ڵمانیایش 15%ی خه‌رجییه‌كانی ناتۆ به خه‌رجی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دابین ده‌كات.
یه‌كێكی تر له درۆ گه‌وره‌كانی تره‌مپ ئه‌وه‌یه، كه به‌هۆی جه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكای له 1%ه‌وه بۆ 3.2% به‌رز كردووه‌ته‌وه، به گوته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، كه چین به ملیاران دۆلاری به ئه‌مه‌ریكا داوه، به‌ڵام كه‌س نازانێ ئه‌و ملیاران دۆلاره چۆن و كه‌ی و له كوێ چین به ئه‌مه‌ریكای داوه.
به پێچه‌وانه‌وه شاره‌زایانی ئابووری دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به هۆی جه‌نگی بازرگانی له نێوان واشنتن و په‌كین زیانمه‌ندترین لایه‌ن بریتی بووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌وه‌ی باجی له‌سه‌ر زیادكراوه و ناچار گومرگی زیاتر بدات، خودی بازرگانانی ئه‌مه‌ریكان، نه‌ك چینییه‌كان، كه ئه‌وان ته‌نیا كاڵا و كه‌لوپه‌ل به‌رهه‌م ده‌هێنن، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بیهێننه ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.