هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا بڵاوی كرده‌وه، كه له ناوچه‌ی ته‌ل حاره‌ی باشووری سووریا هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه و هه‌موو ئاماژه‌كانیش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئیسرائیل ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه بووه و چه‌ندان مووشه‌كی هێرشه‌كه‌یش له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی ئه‌سه‌ده‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سووریا "
سانا" كه سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌ده بڵاوی كرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له ئیسرائیله‌وه هاتنه سنوور و ئاسمانی سووریا و هێرشه‌كه‌یش ناوچه‌ی ته‌ل حاره‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌وێته پارێزگای ده‌رعا گرد و به‌رزاییه‌كانی ستراتجییه به‌رانبه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، له ئه‌نجامی ئه‌و مووشه‌كبارانه ته‌نیا زیانی مادی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریاوه ئاشكرای كرد، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به هێرشی مووشه‌كی بكرێ، ئیسرائیل ده‌ستی به جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی كردووه و سه‌ره‌تا ڕاداره‌كانی هێزی به‌رگری ئاسمانی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مووشه‌كه‌كان نه‌دۆزنه‌وه و به‌رگری ئاسمانی نه‌توانێ بیانخاته خواره‌وه.
دووپاتی كرده‌وه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، توانیمان چه‌ند مووشه‌كێك له ئاسمانه‌وه بپێكین و ڕێ نه‌ده‌ین به ئامانجه‌كانی خۆیان بگه‌ن.