وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ند و سه‌ربازانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد، كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش بۆ ژاپۆن له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن و كه‌شتی جه‌نگی سیناتۆر جۆن مهكینیش له ناوچه‌كه دوور بخه‌نه‌وه و نابێ تره‌مپ بیبینێت.
پاتریك
شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و یاداشت و نووسراوه‌ی كه ئاراسته‌ی سوپا و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه نووسیویه‌تی، هه‌موومان سوێندمان خواردووه كه له پێناوی پاراستنی ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رگری لێكردنی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ساز و ئاماده‌ین.
ئاماژه داوه، بۆیه پێویسته له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵات بۆ ژاپۆن به وریایییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین و ڕێ له ڕوودانی هه‌ر جۆره كارێكی نه‌خوازراو بگرین.
داوایه‌كی تری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژاپۆن ئه‌وه‌یه، كه پێویسته تا تره‌مپ له ژاپۆن ده‌مێنێته‌وه كه‌شتی جه‌نگی جۆن مه‌كین له ناوچه‌كه و له‌به‌رچاوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوور بخرێته‌وه، چونكه مه‌كین یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ.
مه‌كین سیناتۆری پێشووی ئه‌مه‌ریكا و پاڵه‌وانی جه‌نگی ڤێتنام یه‌كێك بوو له گه‌وره ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی تره‌مپ و به‌رده‌وام له لێدوان و میدیاكان شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوانیان بوونی هه‌بوو، له هه‌شتی ئاب/ئۆگه‌ستی ساڵی ڕابردوو دوای ماوه‌یه‌ك ململانێكردن له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد.