حكوومه‌تی مۆلداڤیا به سه‌رۆكایه‌تی بافیل فیلیپ بڕیاری دا باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه دێ، كه ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی باڵوێزخانه‌ی خۆیان له ئیسرائیل بۆ قودس گواسته‌وه و له قودسیش پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ باڵوێزخانه‌ی مۆلداڤیا ته‌رخان كرا.
بافیل فیلیپ سه‌رۆكی حكوومه‌تی
مۆلداڤیا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، پێویست بوو ئه‌و بڕیاره بده‌ین، چونكه ده‌بێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان هاوئاهه‌نگ و هاوهه‌نگاو بین، پێشتر به‌شێك له حزبه‌كان هه‌میشه ده‌یانه‌ویست كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه‌یه دروست بكه‌ن، به‌ڵام دواجار پرۆژه‌كه به ئه‌نجام ده‌گات و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه درا.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت بڕیاری خۆی داوه و پابه‌ندیش ده‌بین پێوه‌ی، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌مان له پێشه، به‌ڵام به هیواین سه‌ركه‌وتوو بین و بره‌و به‌و سیاسه‌ته بده‌ین.
جێی باسه ئێسته مۆلداڤیا له ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره دایه، به‌هۆی ناكۆكی حزبی دیموكرای مۆلدۆڤی، پارتی سۆشیالیست و هاوپه‌یمانی "ئاكۆم"ی لیبرالی كه ده‌یانه‌وێ حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا حزبی دیموكراتی په‌نای بۆ دادگای ده‌ستووری بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه‌وه شكست پێ بهێنێت.