پێگەی "فەرفیش" كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی میسرییە و بایەخ بە هەواڵی هونەرمەندانی عەرەب و بیانی دەدات، چەند وێنەیەكی ئەستێرەی ناوداری جیهانی "ئەنجێلینا جولی"ی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، دایكی لە خۆی جوانتر بووە.
بەپێی وێنەكان كە تێیدا جولی تەمەنی یەك ساڵی تەواو نەكردووە و لە باوەشی دایكیدایە، بە یەكێك لە وێنە دەگمەنەكان هەژمار دەكرێ، بەتایبەت كە جولی خۆی ئەستێرەیەكی ناوداری دنیای هۆڵیوودە و باوكیشی بەهەمانشێوە ئەستێرەیەكی ناوداری هەمان دنیا بووە.
بەپێی بۆچوونی هەوادارانی ئەو ئەستێرەیە كە وێنەكەیان لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكاندا بینیوە، دایكی جولی بۆ سەردەمی گەنجێتیی خۆی زۆر جوان بووە، تەنانەت هەندێك دەڵێن زۆر لە جولی جوانتر بووە.
ئەنجێلینا جولی كە ناودارترین ئەستێرەی سینەمای دنیایە، لە ساڵی 1975 لە شاری لۆس ئەنجیلۆس لە ئەمەریكا لە دایك بووە و ناوی راستینەی "ئەنجێلینا جولی جۆناسان فیسینت فویت"ە. ئەو جیالەوەی ئەكتەرێكی زۆر ناودارە، هاوكات دەرهێنەر و چالاكی مەدەنییە. دایكی ئەكتەر بووە و جولیش لە منداڵییەوە لەگەڵیدا نواندنی كردووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بەشداریی لە فیلمێك بە ناوی Lookin' to Get Out كردووە و بەدوایدا بەردەوام بووە لەو بوارە تا ئێستە كە خاوەنی زیاتر لە 80 فیلمی سینەماییە.
لەبەرئەوەی لەناو ماڵباتی جولی نەخۆشیی شێرپەنجە هەبووە و بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بۆیە ئەویش بەهۆی بۆماوەیییەوە، تووشی شێرپەنجەی مەمك بوو، بەڵام چارەسەری وەرگرت و وەك پزیشكان دەڵێن، كاردانەوەی نەخۆشییەكەی لەسەر نەماوە. جیا لە فیلمەكانی، خاوەنی چەندان فیلمە لەرووی دەرهێنانەوە. هاوكات دەیان خەڵاتی زۆر گەورەی وەرگرتووە و لەناویاندا ئۆسكار. لەبەرئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی براد پیت منداڵیان نەبووە، بۆیە تا ئێستە شەش منداڵیان لەناو ئاوارە و وڵاتانی ئەفریقی هەڵگرتووەتەوە و بەناوی خۆیان كردوون.