دواى 29 ساڵ له پچڕانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌مڕۆ یوسف بن عه‌له‌وى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوڵتاننشینى عومان گه‌یشته به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
راگه‌یاندراوێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى حوزه‌یران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان گه‌یشته به‌غدا.
له راگه‌یاندراوه‌كه باسى له‌وه كراوه بڕیاره ئه‌مڕۆ بن عه‌له‌وى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بكه‌ن.
له ته‌نگژه‌ى داگیركردنى كوێته‌وه پێوه‌ندى دیپلۆماسى نێوان عێراق و سوڵتاننشینى عومان پچڕاوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عومان بڕیارى دا باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له به‌غدا بكاته‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا عێراق و عومان وه‌ك وڵات ناویان له بابه‌تى ناوبژیوانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه، كه ماوه‌یه‌كه ئاستى گرژییه‌كانیان له كه‌نداو و عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه.
وڵاتى عومان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى پێوه‌ندى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه زۆرجار له ململانێیه‌كان وه‌ك ناوبژیوانێك ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندى عومان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ئاستێكى زۆر به‌رزى سیاسى و ئابووریدایه.