به‌رپرسانى ئێران به ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێران داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بكات ناوبژیوانى بكات، بۆئه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر نه‌وتی ئێران كه‌م بكرێته‌وه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئێران زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى شینزۆ ئابى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بۆ تاران، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رپرسانى ئێران داوا له ئابى بكه‌ن ناوبژیوانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا سزاكانى سه‌ر ئێران كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه كه رۆیته‌رز ناوه‌كانى ئاشكرا نه‌كردوون، گوتوویانه ئێران داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا سزاكانى سه‌ر نه‌وت هه‌ڵبگرێت یانیش بۆ ماوه‌یه‌كى كات سڕیان بكات و لێخۆشبوو‌ن بۆ وڵاتان درێژ بكاته‌وه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى پێشتر هه‌ندێك له به‌رپرسانى ئێران بایه‌خى سه‌ردانه‌كه‌ى شینزۆ ئابییان بۆ تاران به‌كه‌م زانى، كه‌چى ئه‌و به‌رپرسانى ئه‌مڕۆ قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئابى ناوبژیوانێكى گرنگ ده‌بێت بۆ ئێران.
له كۆتایى مانگى رابردوو كاتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى ژاپۆنى كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێران ئاماده‌یى نیشان دا بۆئه‌وه‌ى به مه‌به‌ستى ناوبژیوانى سه‌ردانى تاران بكات و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێت.