په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ى سه‌رقاڵى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كاندیدى پۆسته‌كانى یه‌كێتییه له حكوومه‌ت و به لیستێك ناوى كاندیده‌كانیش دراوه به سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسیی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12حوزه‌یران، سه‌ركۆ گه‌ڵاڵى ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى سه‌رقاڵى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه پێویسته كاندیدى پارێزگارى كه‌ركووك یه‌كلا بكرێته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه بڕیار هه‌یه له‌ناو یه‌كێتى سه‌ره‌تا كاندیدى پارێزگارى كه‌ركووك دواتر كاندیدى پۆسته‌كانى حكوومه‌ت یه‌كلا بكرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى گوتى، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێ ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له‌ماوه‌ى دیار كراودا یه‌كێتى ناوى كاندیده‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
گه‌ڵاڵى زانیارى ئه‌وه‌یشى هه‌بوو كه لیژنه‌ى دیار كردنى كاندیده‌كان لیستێكى ناوه‌كانى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ركاتێكدا بێت بڕیارى له‌باره‌یه‌وه بده‌ن.
ڕۆژى 10ى حوزه‌یران له ڕێوڕه‌سمێكدا نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوێندى یاسایى خوارد، ڕۆژێكیش دواى ئه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگ مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو ناوزه‌ند كرد.
پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى حكوومه‌تى داهاتوون، به‌ڵام هێشتا ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى به ته‌واوى به كۆتا نه‌هاتووه.