كەمێك پێش ئێستە تەقینەوەیەك لە نزیك شارەدێی دێرەلووكی ئامێدی رووی
دا و بەهۆی ئەوەی فڕۆكەیەكی هەواڵگریی توركیا لە ئاسمانی ناوچەكە دەسووڕێتەوە كەس
ناتوانێت بگاتە شوێنی رووداوەكە، بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە رێی فڕۆكەی هەواڵگری
توركیا رووی داوە.
سەرچاوەیەك لە دێرەلووك بە"وشە"ی، راگەیاند، كەمێك پێش ئێستە
تەقینەوەیەك لە نزیك دێرەلووك رووی دا و تا ئێستە دیار نییە ئەو تەقینەوەیە چییە و
بە چ هۆیەك رووی داوە.
زیاتر روونی دەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆكەیەكی هەواڵگریی لە ئاسمانی نزیك
ئەو ناوچەیەی تەقینەوەكە رووی داوە دەسوورێتەوە، زیان و زانیارییەكان نەزانراوە، بەڵام
تەقینەوەكە لەنێوان هەردوو گوندی گوهەرز و گوندی بلاڤه رووی داوە و ئاگر لە ناوچەكە
كەوتووەتەوە و تا ئێستە كونترۆڵ نەكراوە.
تەقینەوەكە لە كاتێكدایە كە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە شارەدێی چەمانكێ دژی
بوونی بنكە و بارەگای پەكەكە و بەردەوامبوونی بۆردمانەكانی توركیا، خۆپێشاندانێك بەڕێوە
چوو و بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە رێی فڕۆكەی هەواڵگری رووی داوە.
ئەمساڵ فڕۆكەی توركیا 49 جار بۆردمانی سنووری شارۆكەی ئامێدییان كردووە،
بەوهۆەیەشەوە چوار هاووڵاتیی ناوچەكە شەهید بوون و چارەنووسی دوو كەسی تریش نادیارە،
پێشتریش چەندان جار لە سنووری شارۆكەی ئامێدی دژی بۆردمانەكانی سوپای توركیا خوپێشاندان
لە ناوچەكە دەستی پێ كردووە.
وشە/ ئامێدی