ئاژانسى فرانس پرێس له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، رژێمى ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى كوردى له رۆژئاواى كوردستان كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر گه‌نمى جووتیارانى رۆژئاواى كوردستان و له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌یش ده‌ڵێ، "جووتیارانى كورد له ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته نێوان دوو ئاگره‌وه و سه‌ریان لێ شێواوه".
رژێمى ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاواى كوردستان، كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان له نێوان هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆرجار پرسى دانوستاندن له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه زیندوو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواجار دۆسیه‌ى دانوستاندن به بێده‌نگى كۆتایى دێت.
دواجار ئاژانسى
فرانس پرێس له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، ئه‌مجاره كێبه‌ركێى ئه‌م دووانه له‌سه‌ر گه‌نمى جووتیارانه به تایبه‌تى له پارێزگاى حه‌سه‌كه، كه به مه‌ڵبه‌ندێكى گرنگى ده‌غڵودان داده‌نرێت.
عادل عوسمان كه یه‌كێكه له جووتیاره‌كان له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس ئاماژه بۆ به‌رهه‌مه‌كانى كراوه و تێیدا هاتووه، عادل عوسمان وه‌ك زۆربه‌ى جووتیارهكانى تر‌ى ناوچه‌كه ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانى داهاتێكى زۆر له دهغڵودانهكهى ده‌كات، به‌ڵام ترسیشى هه‌یه له‌وه‌ى زیانى به‌ربكه‌وێ به‌هۆى ئه‌و ململانێیه‌ى له نێوان ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى و حكوومه‌تى رژێمى سووریا هه‌یه له‌سه‌ر كڕینى به‌روبوومى جووتیاران.
عادل عوسمان خه‌ڵكى عامودایه له رۆژئاواى كوردستان له‌و شوێنه‌ى كه له نه‌خشه‌ى سووریا به باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ناسرێت، ئه‌و جووتیاره به فرانس پرێس ده‌ڵێ، "نابێت بژێوى و پارووى جووتیاران بكرێته كارتێكى سیاسى له نێوان دوو لایه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ردوولا پاڵپشتى بكه‌ن".
فرانس پرێس دووپاتى ده‌كاته‌وه زۆربه‌ى جووتیارانى حه‌سه‌كه ئه‌مڕۆ خۆیان له نێوان دوو ئاگر ده‌دۆزنه‌وه، چونكه هه‌ریه‌كه له ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى كه هێزه كوردییه‌كانى ناو هه‌سه‌ده سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن و رژێمى سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نم و جۆى جووتیاران بگرن.
ئاژانسه‌كه له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ داهاتى گه‌نج به به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌رزترین داهات تۆمار بكات، ئه‌مه‌یش به‌هۆى بارانێكی زۆره‌وه بوو. هه‌ریه‌كه له ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى و دیمه‌شقیش پێویستییه‌كى زۆریان به گه‌نمه بۆ دابینكردنى خۆراكى سه‌ره‌كى رۆژانه‌ى هاووڵاتییان.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه شارى حه‌سه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كاندایه، ئه‌م شاره به‌ر له‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى سووریا دروست بێت له ساڵى 2011 به ناوه‌ندێكى به‌رهه‌مى گه‌نم داده‌نرا، به‌ڵام دواتر به‌ره به‌ره به‌هۆى شه‌ڕ و كه‌مى بارانه‌وه له ساڵانى رابردوودا داهاتى كه‌م ده‌بووه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م شاره هه‌رێمێكى گرنگى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییهكانه، به‌ڵام چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى رژێمى سووریا به فه‌رمى له‌م شاره ماونه‌ته‌وه.
له مانگى نیسانى رابردوو په‌رله‌مانى سووریا پڕۆژه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ى په‌سه‌ند كرده‌وه كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له حه‌سه‌كه‌یه، حكوومه‌تى رژێمى سووریا بڕى ملیارێك دۆلارى بۆ كڕینى دانه‌وێڵه ته‌رخان كردووه و نرخى یه‌ك كیلۆگرامیشى بۆ 185 لیره به‌رز كرده‌وه، كه پێشتر ته‌نیا 175 لیره بوو "كه‌متر له نیو دۆلار".
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رژێمى سووریا، ده‌سه‌ڵاتى كوردیش بڕیارى داوه گه‌نمى جووتیاران به نرخێكى گرانتر بكڕێ، بۆیه نرخى كیلۆیه‌ك گه‌نمى له 150 وه كرد به 160 لیره. به‌رپرسێكى كوردى كه ناوى ئاشكراى كردووه سه‌ره‌تا هێزه كوردییه‌كان بڕیاریان دابوو به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌نم به دیمه‌شق نه‌درێ، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ى له بڕیاره‌كه كردووه و ته‌نیا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر گهنمهكهیش به سووریا بفرۆشرێت، ئه‌وا نابێت له ناوچه‌كه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده دوور بخرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده جووتیاره‌كان گوتوویانه "ئه‌وه‌ى نرخێكى زیاترمان پێ بدات گه‌نمه‌كه‌ى پێ ده‌ده‌ین، چونكه دواجار جووتیار له قازانجى خۆى ده‌گه‌ڕێت". جگه‌له‌وه‌ى ئه‌وان به دواى قازانج ده‌گه‌ڕێن، ئاژانسى فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه جووتیاره‌كان ده‌یانه‌وێ قه‌ره‌بووى ساڵانى رابردوویان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ بهروبوومهكانیان بفرۆشن، نه‌ك بسووتێنرێت، چونكه تیرۆریستانى داعش رووبه‌ڕێكى زۆرى زه‌ویوزاره‌كانیان سووتاندووه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له هێزه كوردییه‌كان.
فابریس باڵانس شاره‌زا له كاروبارى سووریا له باره‌ى ئه‌و ململانێیه‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌وان نایانه‌وێ به‌رهه‌مى گه‌نم له ناوچه‌كانیان بچێته ده‌ره‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى پێویست گه‌نم به‌شى دانیشتووانى ناوچه‌كان ناكات". له باره‌ى كێ له كێبه‌ركێیه‌كه براوه ده‌بێ ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ، "نرخه‌كه‌ى دیمه‌یشق فریوده‌ره، بۆیه له‌وانه‌یه له ناوچه كوردییه‌كان ته‌نگژه‌یه‌كى خۆراك دروست ببێت".
به‌گوێره‌ى رێكخراوى پرۆگرامى خۆراكى جیهانى، شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له سووریا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى برسێتیدان، له ساڵى رابردوو داهاتى گه‌نم و جۆ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردووه و گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن. كه‌چى پێشتر به‌ر له ته‌نگژه‌ى سووریا چوار ملیۆن و 100 هه‌زار تۆن بوو.
دیمه‌شق پێشبینى ئه‌وه ده‌كات داهاتى گه‌نم ته‌نیا له حه‌سه‌كه بگات به 850 تۆن. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكى زۆر گه‌نم به رژێمى سووریا ده‌فرۆشێ، ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى كوردییش چه‌ند هه‌وڵێكى داوه له‌وانه كۆگاى بۆ وه‌رگرتنى 800 هه‌زار تۆن كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنى داوه نرخى نان گران نه‌كات.
پیاوێكى ته‌مه‌ن 60 ساڵه بۆ فرانس پرێس دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان په‌له له دروێنه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌سووتێ، تا ئێسته‌یش نازانن كێ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كڕێ.