پیاوێكی ئیسرائیلی، ئه‌ڤۆگادۆیه‌كی گرت به‌ده‌سته‌وه كه شێوه‌ی له نارنجۆك ده‌چێ و توانیی كارمه‌ندانی دوو بانك بتۆقێنێ و ئه‌وه‌ی ده‌یویست ده‌ستی بكه‌وێ، ئه‌گه‌رچی زۆریشی ده‌ست نه‌كه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵێكی "فۆكس نیوز" ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 47 ساڵییه‌ی ئیسرائیل، توانی هه‌شت هه‌زار و 300 دۆلار له دوو بانك بستێنێ، چونكه چه‌كی پێیه، ئه‌وه‌ی پێشی بوو، ئه‌ڤۆگادۆیه‌ك بوو كه له شێوه‌ی نارنجۆك ده‌چوو.
ئه‌و ڕووداوه له مانگی ڕابردوو بووه، توانیویه‌تی له‌به‌رده‌م كارمه‌ندی دوو بانكی ساری "بیئر سه‌بع"ی ئیسرائیلی، هه‌ڕه‌شه بكات و بیانترسێنێ و له‌سه‌ر كاغه‌زێك بۆی نووسیوین، چیتان لایه له سندووقه‌كانتان بیكه‌نه ناو جانتاكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رنا نارنجۆكه‌كه فڕێ ده‌ده‌مه به‌رده‌متان.
له بانكی یه‌كه‌م چوار هه‌زار و 500 دۆلاری دزیوه و له بانگی دووه‌میش سێ هه‌زار و 800 دۆلار.
دوای مانگێك له ڕووداوه‌كه، لێكۆڵه‌ره‌وان له ڕێی پێهه‌ڵگری مۆبایله‌كه‌ی توانیویانه بیدۆزنه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كابرایه چه‌ته‌یه‌كی به ئه‌زموون بووه و پێشتر به سێ ساڵ هه‌ر له‌سه‌ر دزی گیراوه.