سەرۆکی هەرێم مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەت راسپارد

:: PM:02:45:12/06/2019 ‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.

کەمیک پێش ئێستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پیکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد و بڕیارە دوای ئەو راسپاردنە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەست پێ بکات.

دۆینێ لە پەرلەمانی کوردستان فراکسیۆنی پارتی مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کاندید کرد و لە کۆی 97دەنگی پەرلەمانتاران 87 پەرلەمانتار متمانەیان پێدا.

هەر دۆینێ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناوی سەرۆکی حکوومەتی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی رایبسپێرن بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتەکەی.





وشە - هیدایه‌ت جان