حكوومەتی عێراق هۆكاری خراپی هێڵی ئینتەرنێت ئاشكرا دەكات و دەڵێ، پچڕانی كێبڵی گەیاندنی لە ئەوروپا بۆ عێراق لە ژێر دەریا پچڕابوو. روونكردنەوەكەی وەزارەتیش لە كاتێكدایە ماوەیەكە هێڵی ئینتەرنێت لە عێراق و كوردستانیش زۆر خاو بووەتەوە و خەڵكێكی زۆر لێی ناڕازییە.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ی حوزەیران، وەزارەتی پێوەندییەكان رای گەیاند، هۆكاری پاشەكشەی خزمەتگوزاری
ئینتەرنێت لە عێراق بۆ پچڕانی كێبڵی هێڵی سەرەكی ئینتەرنێتی عێراق دەگەڕێتەوە كە عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە و هۆیەكەشی بۆ كاری خزمەتگوزاری یەكێك لە وڵاتە دراوسێیەكان دەگەڕێتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی پێوەندییەكان ئاشكرای كرد، كۆمپانیای گشتی پێوەندییەكان و زانیارییەكان كاری لەسەر چاككردنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی عێراق دەكات كە عێراق و ئێران بە ئەرمینیا دەبەستێتەوە و لەوێشەوە بۆ ئەرمینیا.
زیاتر گوتی "كێبڵەكان بەهۆی كاری یەكێك لە وڵاتە دراوسێكان لە ژێر دەریا پچڕابوون ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی سەعاتی كاركردن بە رێژەی 41 كێكابایت، ئەمەش بووە هۆی لاواز بوونی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق".