لەسەر ئەی رەقیب پەرلەمان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

:: PM:04:58:12/06/2019 ‌
پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، وەك عورفێكی پەرلەمانی مارشی نەتەوەیی تەنیا لەكاتی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان پەخش دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی حوزەیران، پەرلەمانی كوردستان روونكردنەویەكی لەبارەی پەخشنەكردنی سروودی نیشتمانیی عێراق و مارشی نەتەوەیی (ئەی رەقیب) لە دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لە رێكەوتی 2019/6/10 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

پەرلەمانی كوردستان روونی دەكاتەوە كە وەك عورفێكی پەرلەمانی مارشی نەتەوەیی تەنیا لەكاتی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان پەخش كراوە و لە دانیشتنە ئاساییەكانی تردا پەخش ناكرێت، دانیشتی ژمارە حەوتیش دانیشتنێكی ئاسایی بووە و دانیشتنی كردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان نەبووە، بۆیە پەخش نەكراوە.

رۆژی 10ی حوزەیران ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، بەڵام پەخشنەكردنی مارشی ئەی رەقیب بووە جێی پرسیاری هاووڵاتییان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم