سوپا ئەلیكترۆنییەكانی ئێران راگەیاندنی عێراق كۆنترۆڵ دەكەن

:: PM:06:52:12/06/2019 ‌

لەوەتەی ئێران كەوتووەتە بەر لێشاوی هێرش و سزاكانی ئەمەریكا، هەموو دەسەڵاتەكانی لەناو عێراق خستووەتە گەڕ لە گرووپە چەكدارەكان و هێزە سیاسی و دەزگاكانی راگەیاندن بۆ وڵامدانەوەی ئەو هێرشانە و پێشاندانی سەركەوتنی ئێران و بەهێزی پێگە و هەڵوێستەكان و لاگیریی عێراق بۆخۆی، لەوناوەدا زۆرێك لە عێراقییەكان هەست بەو باڵادەستییەی رەوتی توندڕۆ زاڵە دەكەن كە بەسەر زۆرینەی رۆژنامە و كەناڵە ئاسمانییەكانی سەر بە تاران لە عێراق هەیە.

ئەو جەماوەرە داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن كە سنوورێك بۆ ئەو حاڵەتە دابنێت و وڵات لە سیاسەتی جەمسەرگیری دووربخاتەوە، هاوكات رەخنەیان لە لاوازیی حكوومەت گرت لە جێبەجێكردنی یاساكانی لەبارەی دەزگاكانی راگەیاندن بەگشتی و پێوەست بە شیعەكان بەتایبەتی و ئەو هۆشیاریە ساختەیەی بڵاوی دەكەنەوە كە كێشە دەخەنە ناو ژینگەی كۆمەڵگایی عێراقەوە. 

میدیاكانی راگەیاندنی سەر بە ئێران لە عێراق لەژێر ناونیشانی "مەزەوی شیعە"ەوە كار دەكەن بە مەبەستی رەواجدان بە پڕۆژەی ویلایەتی فەقێكانی ئێران لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كە مەرجەعیەتی باڵای نەجەف كە زۆرینەی شیعەی عێراق پێڕەوی رێنوێنییەكانی دەكەن خۆی لێ بەدوور دەگرن، هاوكات راگەیاندنەكانی ئێران هەوڵ دەدەن بۆنە ئاینییەكانی شیعە بقۆزنەوە بۆ برەودان بە پڕۆژە سیاسییەكەیان و بڵاوكردنەوەی درووشمی سیاسی لە رێگەی سەكۆكانی راگەیاندنی پاڵپشتیان دەكەن لە هەریەك لە عێراق و سووریا و لبنان و یەمەن، ئەوەش ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی راگەیاندنی ئێران بەسەر راگەیاندنی ئەو وڵاتانە بەتایبەتی لە عێراق. 

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ئێران بۆ بەدامەزراوەییكردنی كەناڵە ئاسمانییەكانی لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی تری وەك سووریا و لبنان و یەمەندا كردوو و زۆرینەی كەناڵە ئاسمانییەكانی شیعە لە عێراق سەر بە "یەكێتی ئێزگە و كەناڵە ئاسمانییەكانی ئیسلامین لە عێراق"، كە حەمید حوسێنی سەرپەرشتیان دەكات، كە كەسایەتییەكی شیعەی نزیك لە تارانە و پێوەندی بە شێخ كەریم یانی بەرپرسێكی ئێرانییەوە هەیە، وەك سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كردووە.

ئەحمەد خالد رۆژنامەوانی عێراقی رەخنە لە دەستەی راگەیاندن و پێوەندییەكانی عێراق دەگرێت كە لایەنی بەرپرسە لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەخشكردن و داوای لێ دەكات كە سنوورێك بۆ ئەو پێشێلكاریانە لەناو دەسەڵاتی چوارەم لە عێراق دابنرێت، ئاماژە دەكات، هۆشیاركردنەوەی شیعە كەوتووەتە دەست میدیاكانی سەر بە ئێران، بەتایبەتی لە رێگەی جۆشدانی تایفەیی لەدژی لایەنەكانیتر و ئەوەش بۆ بەرژەوەندی ئێران لەسەر حسێبی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانی عێراق و روونی كردەوە، زۆرێك لە كەناڵە ئاسمانییەكانی سەر بە میلیشیا و پارتە ئاینییەكانی توندڕۆ جارێك راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن و جارێكی تر لەلایەن پڕۆژە ئابوورییەكانی سەر بەو گرووپانە لەناو عێراق. بۆیە نزیكەی 17 كەناڵی ئاسمانی شیعە هەن سەر بە ئێرانن و لەناو عێراق پەخش دەكرێن و خزمەت بە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەكەن.

زۆرێك لە كارمەندانی میدیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق بەدەست وەرنەگرتنی مووچە لەكاتی خۆیدا دەناڵێنن، كاتێك زۆرێك لەو كەناڵانە ماوەی چەند مانگێك دانی مووچەی كارمەندان دوا دەخەن بەهۆی ئەو تەنگژە داراییەی تووشیان هاتووەتەوە بەهۆی سزادانی بانكەكانی پارەیالن بۆ تەرخان دەكەن، وەك سەرچاوەكان ئاماژەی بۆ دەكەن ئێران كۆنترۆڵی چەندان بانك دەكات و بۆ مەبەستی سپیكردنەوەی پارە و رەوانەكردنی بۆ ناوچەكانی دەسەڵاتی بەسەریان هەیە بەكاریان دێنێت. 

شایەنی باسە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە سەرەتای ئایاری رابردوو سزای خستە سەر سێ كەس لەوانە ئاراس حەبیب كەریم سەرۆكی بانكی بیلادی ئیسلامی بەهۆی پارەداركردنی سوپای پاسدارانی ئێران كە ئەمەریكا خستییە ناو لیستی تیرۆرەوە و رەوانەكردنی پارە لە فەیلەقی قودسەوە بۆ حزبوڵای لبنانییەوە، كارمەندێكی راگەیاندن لە كەناڵی "بیلادی"، سەر بە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق دەڵێت، دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە بەهۆی نەبوونی پارەی كاش، بەڵام بەم دواییە بەڵێنیان پێ داوین، ئەگەرچی لە بەڵێنەكان بێزار بووین و پێویستیمان بە پارە هەیە.

دوای ئەو تەنگژە داراییەی تووشی زۆرینەی میدیاكانی عێراق بووە، چەندان گەنجانی رۆژنامەوان روویان لە میدیا ئەلیكترۆنییەكان كردووە كە پارەیەكی گونجاویان بۆ دێنێت لەبری كاركردنیان لە كەماڵە تە تەلەڤزیۆنییەكان، ئەیهەم بەیاتی ئەندامی سەندیكای رۆژنامەوانانی عێراق دەڵێت، دوای خراپبوونی دۆخی رۆژنامەوانی عێراق و لاوازیی پاڵپشتی دارایی، زۆرینەی گەنجانی رۆژنامەوان روویان لە گۆڕەپانی میدیای ئەلیكترۆنی كردووە كە لەلایەن سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی سەر بە گرووپ و پارتەكانی سەر بە ئێرانەوە لەناو عێراق پاڵپشتی دارایی دەكرێن. 

زیاتر گوتی، ئەو گەنجانە بەوە پاساو بۆ گەڕانەوەیان لە عەلمانیەتێكی سیاسی بۆ تایفیەتی سیاسی دێننەوە بەوەی ئەوان سەر بە كۆمەڵگای شیعەن، دووپاتی دەكاتەوە كە باشوور و دیمۆگرافیەتی شیعە بەگشتی لە دوای 2003ەوە لەلایەن كاربەدەستانی شیعە ستەمی لێ كراوە هەر لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسان، بۆیە هەموو لاپەڕەكانی پاڵپشتی لە ئێران دەكەن بەهۆی ئەوەی دەوڵەتێكی ئیسلامی دۆستە و رۆژئاواش شەیتانی گەورەیە و وڵاتانی كەنداو نەوەی ئومەیەن، ئەو هۆشیاریە ژەهراویە پارەكەی بە تومەن بۆ ئەو رۆژنامەوانە گەنجانەوە دراوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل