كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی هێڵی ئاسمانی كۆریای باشوور، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر بڕیاری ئه‌وه ده‌دات، هه‌ڵگرتنی شۆككهری كاره‌بایی له نێو فڕۆكهكانیدا ئاسایی بێت.
ئه‌و كۆمپانیایه، ڕێی داوه له‌مه‌ودوا، شۆككهری كاره‌بایی له نێو فڕۆكه‌دا هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا و كارا، رێ له هه‌ر كار و پێشهاتێك بگیرێت، كه له نێو فڕۆكه‌دا روو ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی كۆریای باشوور، گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی زۆری رووبه‌روو كرایه‌وه، به هۆی روودانی ئاژاوه و توندكاری له نێو یه‌كێك له فڕۆكهكانیدا، بڕیاری دا به‌و ڕێوشوێنه، به‌ر له‌و جۆره كارانه بگرێت.
وته‌بێژی كۆمپانیاكه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئامێره‌یان سووك كردووه، هه‌روه‌ها میوانداری نێر زیاتر ده‌كه‌ن و مه‌شقی زۆریش ده‌كه‌ن، هاوكات رێ به گه‌شتیاران ده‌ده‌ن ئامێری شۆككهری كاره‌بایی هه‌ڵبگرن له پێناو كۆنتڕۆڵكردنیگهشتیاره توندكاره ڕهفتاردزێوهكان، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه، كه بۆ هه‌ر گه‌شتێك، به لای كه‌مه‌وه میواندارێكی نێر زیاد بكه‌ن.