سێ باشترین جۆری نوستن بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت

:: PM:03:20:13/06/2019 ‌
چەندان چارەسەری ماڵی هەیە كە ئازاری پشت كەم دەكاتەوە، بەشی خوارەوەی پشت چەندان كار بۆ مرۆڤ ئەنجام دەدات و زۆر كات ئازار لەم بەشەی پشتدا دروست دەبێت بەهۆی كارەكانی رۆژانە یان هیلاكبوونی زۆر و زۆر وەستان لەسەر پێیەكان و دانیشتنی ناتەندروست، بەڵام چەندان شێوازی نوستن هەیە كە چارەسەری ئازاری پشت دەكات، لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو شێوازانە دەكەین كە ئازاری پشت كەم دەكاتەوە بە شێوەیەكی تەندروست.

یەكەم: نوستن لەسەر لا و پاشان چەمانەوەی لەش،ئەم شێوە نوستنە بە نووستنی كۆرپەلەی ناسراوە . بەشێوەیەكی ئاسایی سەرت لەسەر سەرین دابنێ و پاشان لەسەر لا بنوو هەردوو ئەژنۆت بنووشتێنەوە بۆ نزیك سنگت . بەشێوەیەك بنوو كە ناهاوسەنگی دروست نەبێت.

چۆن ئەم شێوازە چارەسەری ئازاری پشت دەكات؟
دیسكەكانی نێوان بربرەكانی پشت بەشێوەیەكی ئاسایی لەسەر یەكتر دەنیشن و بەم شێوەیە رۆشتنی خوێن و دەمارەكان باشتر دەبێت و ئازاری پشت لە ماوەیەكی كەمدا كەمتر دەكاتەوە.

دووەم: لەسەر گەدەت بنوو بەڵام سەرینێك لەژێر سكت دابنێ شێوازی نوستنەكە رەنگە بیستبێتت كە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ئازاری  پشت، بەڵام دوورە لە راستییەوە رەنگە ببێتە هۆی ئازاری مل بە هۆی ئەو پەستانەی كە دروست دەبێت، بەڵام ئازاری پشت چارەسەر دەكات. ئەگەر لەسەر گەدەت نوستیت پێویستە سەرینێك لەژێر سكت دابنێی بۆ ئەوەی ئەو فشارەی لەسەر پشت دروست دەبێت كەم ببێتەوە.

بۆچی ئەم شێوازەی نوستن باشە بۆ پشت؟
كاتێك لەسەر گەدە دەنوویت و سەرینێك لەژێر سك دادەنرێت فشاری بڕبڕەی پشت كەم دەبێتەوە و بەم شێوەیە بۆشایی لە نیوان دیسكەكاندا دروست دەبێت و ئازار كەم دەكاتەوە.

سێیەم: نوستن لەسەر لا پاشان دانانی سەرینێك لە نیوان ئەژنۆكانت، دەتوانیت لەسەر هەردوولا بنوویت. پاشان سەرینێك لە نیِوان ئەژنۆكانت دابنێ ئەگەر بۆشایی لە نیوان كەمەر و دۆشەكەكەت هەبوو بەهەمانشێوە پێویستە سەرینێكی بچووكتر دابنرێت بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ ببێتەوە و بڕبڕەكان بەشێوەیەكی راست بوەستن.

دانانی سەرین لە نیِوان ئەژنۆكان سوودێكی زۆر بەئێسكی حەوز و بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنێت و رێ لە نیشتنەسەر یەكی بڕبڕەكان دەگرێت، بەم شێوەیە ئازار كەم دەكاتەوە لەكاتی نوستندا.  



وشە - ئاوات ئازاد