چەندان ڕێ هەن كە دەكرێ ببنە هۆكارێك بۆ پاككردنەوەی جەستە لە ژهر، زۆر جاریش ئەو ڕێیانە دەبنە هۆكارێك بۆ دابەزینی كێشی لەش و توانەوەی چەوری.
ئەمانە چەند رێیەكن بۆ پاككردنەوەی لەش.
یەكەم: لە سەرەتای رۆژدا ئاوی لیمۆ بخۆرەوە، یەكێك لەو رێیانەی كە توانای پاككردنەوەی لەش و توانەوەی چەوری هەیە خواردنەوەی كووپێك ئاوی سارد یان ئاوی گەرمە لەگەڵ چەند قاشە لیمۆیەك ئەم خواردنەوەیە پڕە لە پێكتەن كە دەتوانێت هەرسكردن باشتر بكات و سیستمی لەش پاك دەكاتەوە و رێگە لە برسیەتی دەگرێت.
دووەم: پلان لەپێش كاتەوە دابنێ، ئەگەر بتەوێت لە ماوەیی یەك رۆژدا لەشت پاك بكەیتەوە، ئەوە پێویستە بەشێوەیەكی گونجاو پلان دابنێیت بۆ ئەم مەبەستە. زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆ كە سروشتین و خۆت لە خۆراكی دەستكاریكراو بپارێزە لەگەڵ خوارنەوە كحوولییەكان بۆ ئەوەی لەشت توانایەكی زیاتری هەبێت كە خۆی نوێ بكاتەوە.
سێیەم: خۆت رزگار بكە لە ئاوسان دوای نانی بەیانی، زۆركات دوای خواردنی نانی بەیانی برێكی زۆر گازی زیاد لە پێویست دروست دەبێت، بۆیە باشتر وایە لە بەیانیاندا ئەو خۆراكانە نەخورێت كە دانەوێڵەیان تێدایە چونكە دەبنە هۆی كۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا، بەمەش هەڵئاوسانی لەش دروست دەبێت، بۆیە باشتر وایە نانی بەیانی زیاتر پرۆتین بێت وەك هێلكە و ماسی سەلەموون یان ئەو پێكهاتانەی كە پرۆتین و ئۆمێگا 3 یان تێدایە.
چوارەم: خواردنەوەی ئاو بە رێژەیەكی زۆر، یەكێكی تر لەو رێیانەی كە دەبێتە هۆی پاككردنەوەی لەش لە یەك رۆژدا زۆر ئاو خواردنەوەیە. ئاو نەك تەنیا یارمەتی شێداری لەش دەدات، بەڵكو رێ لە زۆر خۆری دەگرێت. لەش لە ژەهر رزگار دەكات وادەكات پیست باشتر دەربكەوێت.
پێنجەم: خۆراكت بگۆڕە، كاتێك باس لە پاككردنەوەی لەش دەكرێت تەنیا لە یەك رۆژدا. ئەوەمان بە بیر دێتەوە كە رۆژانە سێ ژەم نان دەخورێت، بەڵام پێویستە ژەمە خۆراكییەكان كەم بكرێتەوە و زیاتر خۆراكی تەندروست بخورێت وەك زۆر خواردنی سەوزە و گۆشتی كەمچەوری و میوە و هەروەها دانەوێڵە تەواوەكان. باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لە هەموو ئەو خۆراكە دەستكاریكراوانەی كە بڕێكی زۆر چەوری و شیرینییان تێدایە.