ئه‌و خواردنانه‌ی رۆژانه ئێمه ده‌یانخۆین، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانمان هه‌یه، واته جۆری خواردن له‌سه‌ر میزاجی مرۆڤ كاریگه‌ری هه‌یه و ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر هه‌سته‌كاندا دێنیت. بۆ نموونه كاتێك هه‌ست به ماندووێتی ده‌كه‌ن، په‌رداخێك چای و كه‌مێك شۆكۆلات حاڵتان باشتر ده‌كات و هه‌ست به وزه‌ی دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك مرۆڤ بێ تاقه‌ته و له جه‌سته‌یدا هه‌ست به بێ هێزی ده‌كات، پێویسته ئه‌و رۆژه سوود له خۆراكێكی پرۆتینی وه‌ربگرێت تا هێز و توانای پێویست بۆ جه‌سته‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ندێك رۆژ به هۆی كه‌مخه‌وی، شه‌وانه تووشی حاڵه‌تی فه‌رامۆشی و سستی ده‌بن، له‌و كاتانه‌دا هه‌وڵ بده‌ن كافینی كه‌متر بخۆن و شه‌وانه خۆراكی قورس مه‌خۆن و زیاتر سوود له خواردنی میوه‌ی مۆز و په‌تاته و گۆشتی مریشك وه‌ربگرن، ئه‌م خۆراكانه خه‌وێكی ئارامتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
خه‌مۆكی حاڵه‌تێكی ده‌روونییه و جاروبار به‌رۆكمان پێ ده‌گرێت، له‌م كاتانه‌دا ماسی سالمون باشترین خۆراكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌مۆكی، پزیشكان پێشنیاز ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له دروستبوونی حاڵه‌تی خه‌مۆكی، له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار سوود له ماسی وه‌ربگرن.