به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه كه‌شتی جه‌نگی ی‌و ئێس ئێس میسۆن به‌ره‌و ده‌ریای عومان كه‌وتووه‌ته ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م بكات.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه واشنتن به‌رژه‌وه‌ندی زۆری له‌و ناوچه‌یه هه‌یه و نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆكی و ململانێ و شه‌ڕ و هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان دروست ببێ و هه‌موو هه‌نگاوێكیش دژی ئه‌و هێرشانه ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به ئازادی له ناوچه‌كه هاتوچۆ بكه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی هێرش بۆ سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌ریای عومان و پاراستنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ناوچه‌كه، كه‌شتی جه‌نگی "ی‌و ئێس ئێس میسۆن" به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستی به جوڵه كردووه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌گاته ده‌ریای عومان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت ڕای گه‌یاند، كه بوێری و قاره‌مانی سه‌ربازانی كه‌شتی ی‌و ئێس ئێس میسۆن به‌رز ڕاده‌گرین و ئه‌وان به ئه‌ركێكی گه‌وره و پیرۆز بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه ده‌ریای عومان.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه چیتر بیانوو نه‌ماوه‌ته‌وه، پێویسته به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ببینه‌وه، چونكه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیان به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت.