بڕیاره ئه‌پڵ له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یدا كه ئایفۆن 11یه كێبڵێكی جیاواز به‌كار بهێنێت بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته گۆڕانكارییه‌كی نوێ له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌پڵ به‌نیازه كێبڵی شه‌حنی ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی بگۆڕێت و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مۆدێله كۆنه‌كه‌ی بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی كه ئه‌ویش سیستم و كێبڵی "USB-C"ه كه ئه‌م جۆره كێبڵه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه به هاوبه‌شی كاری پێ ده‌كرا و ئه‌پڵ یه‌كێك بوو له‌و كۆمپانیایانه.
ئه‌وه ڕوون نییه ئه‌وه‌یه ئه‌پڵ تا چه‌ند به‌و بڕیاره‌یه‌وه پابه‌ند ده‌بێ، چونكه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆمپانیاكه ده‌ڵێن، ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك پێشنیارێك خراوه‌ته به‌رده‌ستمان و ئه‌گه‌ری زۆر نییه گۆڕانكارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ئه‌مه كڕیارێكی زۆرمان لێ كه‌م ده‌كاته‌وه و ئایفۆنه‌كانمان باشترین كێبڵیان بۆ دیاری كراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.