به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن، بۆ 13 ساڵی تر ده‌گاته سێیه‌كی هه‌موو دنیا، ئه‌مه‌ش وای كردووه پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر بڕوات.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكی بۆ شێرپه‌نجه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیاندا ڕایان گه‌یاند كه ساڵانه جگه‌ره پاره‌یه‌كی زۆر له ئابووریی جیهانی ده‌بات، ئه‌گه‌ر واش بڕوا، بۆ ساڵی 2030 سێیه‌كی خه‌ڵكی گۆی زه‌وی ده‌بنه جگه‌ره‌كێش.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه، ساڵانه زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دۆلار (هه‌زار ملیار) له جگه‌ره‌دا خه‌رج ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر زیاتره له‌و باجانه‌ی له‌سه‌ری وه‌رده‌گیرێ كه ده‌گاته 269 ملیار دۆلار، به‌پێی ئاماری ساڵانی 2013 و 2014.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه ده‌مرن، ساڵانه له شه‌ش ملیۆن كه‌سه‌وه بۆ ساڵی 2030 بگاته هه‌شت ملیۆن كه‌س، زۆربه‌شی له‌و وڵاتانه ده‌بێت كه داهاتی تاك لاواز یان مامناوه‌نده.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پێویسته په‌له بكرێ بۆ كارێكی زیاتر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه دژی تووتن و جگه‌ره، چونكه هۆكاری یه‌كه‌می مردنه له دنیادا.