خاتوونه گۆرانیبێژى ناسراوى ئوردنى دیانا كه‌ره‌زۆن كه خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه و به ئاوات بووه گۆرانییه‌ك به زمانى كوردى بڵاو بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكى كورده، ئێسته له كوردستانه بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى نوێترین به‌رهه‌مى به زمانى كوردى.
كه‌ره‌زۆن به"وشه"ى راگه‌یاند كه ئێسته له كوردستانه بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى گۆرانیی نوێی كه بریتییه له گۆرانییه‌كى كوردى به‌ناوى "خاكى شیرین".
روونی كرده‌وه، "ئه‌و به‌رهه‌مه له كوردستان ته‌واو ده‌كه‌م كه یه‌كێكه له جوانترین كار و پڕۆژه‌كانم و تێچووه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رێكى ئیماراتى له ئه‌ستۆ گیراوه".
دیانا كه‌رۆزن ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته ڕوو كه "كاتێك دایكم گوێبیستى ئه‌و گۆرانییه بوو، فرمێسك به چاوانى هاته خوار، چونكه گۆرانییه‌كه كوردییه و دایكیشم كورده، زۆر ماندوو بووم به‌و گۆرانییه‌وه و هه‌ڵكه‌وت زاهیر زۆر ماندوو بوو له‌گه‌ڵم تا وشه‌كان وه‌ك خۆى ده‌رببڕم".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌رى ئه‌و به‌رهه‌مه به"وشه"ى گوت، ئێسته ئه‌و به‌رهه‌مه سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌ره‌زۆن له به‌رنامه‌ى سوپه‌رستارى تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كان به‌شداری كرد له ساڵى 2003 له كه‌ناڵى "موسته‌قبه‌ل"ى لبنانى، ئه‌و به‌رنامه‌یه بینه‌رى زۆرى هه‌بوو له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و ئه‌و توانى ناسناوى سوپه‌رستارى ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ده‌ست بێنێ.
دیانا كه‌ره‌زۆرن دایكى كورده و خۆیشى به به‌شێك له كوردستان ده‌زانێت وه‌ك چۆن خۆى به ئوردنى ده‌زانێت، ساڵانه چه‌ند جارێك به جلی كوردییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له لاپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كانى خۆى پیرۆزبایی جه‌ژنى نه‌ورۆز له گه‌لی كورد ده‌كات .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى