بەڕێوەبەرایەتی چاودیری و گەسەپیدانی کۆمەڵایەتی سلیمانی تووشبووانی
ئۆتیزم لەو پارێزگایە تۆمار دەکات و داوا لە خانەوادەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە
دەکات سەردانی بنکەکانیان بکەن.
ئەمرۆ یەکشەم 16ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە
راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەوادانە دەکاتەوە ئەندامی ئۆتیزمیان هەیە
و رای دەگەیەنێت، بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئاگاداری
ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە تووشبوی خودتەنهایی (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری 18ی حوزەیران "مانگی شەش"ی 2019ەوە بۆ ماوەی مانگێک سەردانی لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی
زانیاریی بۆ منداڵەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
سلێمانی دا هاتووە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی پێویست لەسەر منداڵان
و تووشبووانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سودوەرگرتن
لەو زانیاریانە بۆ دانانی بەرنامە و پلان و دەرکردنی بڕیار و ڕێنمایی نوێ، بەشی
پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە
تووشبوی خودتەنهایی "ئۆتیزم"یان هەیە، لە بەرواری 18ی حوزەیران "مانگی شەش"ی 2019ەوە بۆ ماوەی مانگێک سەردانی لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی
زانیاریی بۆ منداڵەکانیان، بە ڕەچاوکردنی ئەم زانیارییانەی خوارەوە.
یەکەم/ بەڵگەنامە پێویستەکان و کاتەکانی تۆمارکردن:
1ـ وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی تووشبوو بە ئۆتیزم.
2ـ وێنەیەک لە کارتی زانیاری خێزان.
3ـ وێنەیەک لە لیژنەی پزیشکی یان ڕاپۆرتی پزیشکی کە پیشانی
بدات منداڵەکە ئۆتیزمی هەیە.
4ـ دوو وێنەی کەسی تووشبوو بە ئۆتیزم.
5ـ کاتەکانی تۆمارکردن: لە ڕۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە، سەعات
(8.30 بۆ 1.30).
دووەم/ شوێنەکانی پڕکردنەوەی فۆرم و ناونیشانەکانیان:
1ـ ناوشاری سلێمانی و دەروبەری:
أ ـ بەرێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی:
ناونیشان: سلێمانی، گەڕەکی چوارباخ، ، ژمارە تەلەفوون( 0533170356 ).
ب ـ سەنتەری ئۆتیزم:
ناونیشان:
سلێمانی، گەڕەکی کارێزە وشک، پشت دەزگای شەهیدان، ژمارەی تەلەفۆن(0533208118)
ج ـ قەزای دووکان:
ناونیشان: شارۆچکەی دوکان، بینای دایەنگەی دووکان، ژمارە تەلەفوون(07736990591).
د ـ قەزای چوارتا:
ناونیشان: شارۆچکەی چوارتا، بینای دایەنگەی چوارتا، ژمارە تەلەفوون(
07702210218)
ه - شارەدێی بازیان:
ناحیەی
بازیان، بینای دایەنگەی بازیان، ژمارە تەلەفۆن (07714164383).
2ـ بتوێن/ پشدهر:
أـ ڕانیه، بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، گەڕەکی کێوە ڕەش،
نزیک ئامادەیی پێنجی ئازار، ژماره تهلهفوون: "07501054215 – 07501520737".
ب ـ قەڵادزێ: بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان، گەڕەکی
ئاشتی، نزیک بنكەی ئاسایش، ژمارە تەلەفوون:(07501118908).
3ـ بهڕێوهبهرایهتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی چهمچهماڵ.
ناونیشان: چهمچهماڵ، ڕێگای شوان، تهنیشت مزگهوتی فهقێ، ژمارە
تەلەفون8970013
4ـ بهڕێوهبهرایهتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی دهربهندیخان.
ناونیشان: قهزای دهربهندیخان، نزیك شهقامی سهرهكی دهربهندیخان،
پشت قاوەخانەی كلتوری، ژماره تهلهفون:(07701563350).