نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاریی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی منداڵێك له 27ـەمین هه‌فته‌ی ته‌مه‌نیدا له دایك بوو و له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، به سه‌لامه‌تی له نه‌خۆشخانه به‌ڕێ كرا.
له ڕۆژی 13ی ئایاری ئه‌مساڵ، منداڵێكی نائاسایی له 27ــه‌م هه‌فته‌ی ته‌مه‌نیدا هاته دنیاوه، له كاتێكدا منداڵی ئاسایی ده‌بێت له 40ــه‌م هه‌فته‌دا له‌دایك بێت.
ئه‌م منداڵه له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاریی هه‌ولێر له‌ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆر‌دا خه‌وێنرا و هێڵدرایه‌وه تا جه‌سته‌ی به ته‌واویی گه‌شه بكات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی حوزه‌یران پاش 35 ڕۆژ له نه‌خۆشخانه به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه ده‌رهێنرا و خێزانه‌كه‌ی بردیانه‌وه ماڵه‌وه.
دكتۆر عه‌لی ڕه‌زا پزیشكی پسپۆڕی منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاریی هه‌ولێر ده‌ڵێ: منداڵه‌كه به باشترین ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌رچوو و هیچ شتێكی نائاسایی له شێوه و ته‌ندروستیدا نییه.