به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پاشان بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاسمانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌ڵام ئاسمانی دهۆك نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.