لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه بۆ یاساى كارى كۆمپانیا بیانییه‌كانى بوارى ته‌ناهى بكرێت، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه سه‌ر به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى وڵاتانى دنیان.
له دواى رووخانى رژێمى عێراق یه‌كێك له‌و دیارده نه‌رێنییانه‌ى له عێراقى نوێ سه‌رى هه‌ڵداوه خراپى باوردۆخى ته‌ناهی عێراقه، به‌هۆى ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك رێكخراوى تیرۆریستى له نموونه‌ى قاعیده و داعش و چه‌ندان رێكخراوى تر‌ى توندڕه‌وى شیعه و سوننه روویان له عێراق كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ى كه له 15 ساڵى رابردوودا بۆ بارودۆخى ته‌ناهى عێراق كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه حكوومه‌تى عێراق شكستى له دۆسیه‌ى ته‌ناهى هێناوه، چونكه جگه له تیرۆر كۆمه‌ڵێك باندى تر‌ى تاوان له عێراق كاران، هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن به‌م هۆیشه‌وه رۆژ له دواى رۆژ رێژه‌ى تاوانه‌كان له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق زیاد بن.
هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه‌یه كه له دۆخى ته‌ناهى عێراق دروست بووه، له‌م بۆشاییه‌ش هه‌ندێك له كۆمپانیاكانى عێراق و بازرگانان و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى عێراق په‌نا بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ببه‌ن كه له بوارى ته‌ناهى كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه‌یش بیانین.
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌هۆى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌م كۆمپانیانه بڵاو كراونه‌ته‌وه، تێبینى له‌سه‌ر شێوازى كاركردنى ئه‌وان هه‌بووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى حوزه‌یران له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه یاساى كارى ئه‌م كۆمپانیانه بكرێت.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه بۆ یاساى كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و پێشیلكارییانه‌ى كه به ئه‌نقه‌ست له ماوه‌ى رابردوودا به‌سه‌ر ته‌ناهى وڵات و گه‌ل و ئابوورییه‌كه‌ى رووى داوه. هه‌روه‌ها بوونى ئه‌وان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ته‌ناهییه‌وه بووه كه له ساڵانى رابردوو عێراقى رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه.
لیژنه‌ى ته‌ناهى په‌رله‌مان ده‌ڵێ به سه‌قامیگربوونى بارودۆخى ته‌ناهى پێویست به بوونى ئه‌وان ناكات. محه‌مه‌د ره‌زا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "له وه‌زاره‌تى ناوخۆ یاسایه‌ك هه‌یه بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به‌و كۆمپانییانه، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه جارێكى تر بۆ قۆناغى داهاتوو به‌م یاسایه بچینه‌وه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشیلكارییانه‌ى كۆمپانیاكه هه‌یه‌تى".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهى له په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وه ده‌كات له قۆناغى رابردوو به هۆى خراپى بارودۆخى ته‌ناهى بوونى ئه‌م كۆمپانیانه سه‌پێندراون، به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش بۆ پاراستنى كۆمپانیاكانى نه‌وت و كه‌سایه‌تییه‌كان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه بۆ قۆناغى داهاتوو كه بارودۆخى ته‌ناهى باشتر ده‌بێت، پێویست ده‌كات جارێكى تر جیا له پێداچوونه‌وه بۆ یاساى كۆمپانیاكان، پێویسته وردبینى بۆ ئه‌ندامان و پاسه‌وانه‌كانى ئه‌م كۆمپانیانه بكرێت له‌گه‌ڵ جۆرى ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنن، چونكه ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه له كاتى بوونى بۆشایى ته‌ناهى ئه‌وان سه‌رپێچى ئه‌نجام بده‌ن.
كه‌ریم محه‌مه‌داوى كه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ناهییه له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى ده‌ڵێ، "مه‌ترسیدارترین شت كه له قۆناغى ئێسته رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه، كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كانن" ئه‌و له لێدوانه‌كه‌ى ره‌خنه له كارى ئه‌و كۆمپانیانه ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى له عێراقن له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى نه‌یار كرا ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بۆشایى ته‌ناهى دروست بكه‌ن له زۆربه‌ى بواره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى هه‌ستیار بزانن، به تایبه‌تى له كه‌رتى نه‌وت، كه خۆشیان كۆمپانیاكانى نه‌وت له‌ناو عێراق ده‌پارێزن".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمپانیایانه محه‌مه‌داوى ده‌ڵێ حكوومه‌ت ده‌زانێ ئه‌و كۆمپانیانه چى ده‌كه‌ن، ده‌زانێ ئه‌وان بوون خه‌ڵكیان كوشتووه. ئه‌و كۆمپانیایانه به‌شدار بوون له لاوازكردنى ته‌ناهى و ئابوورى عێراق. دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه لیژنه‌ى ته‌ناهى هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵویستێكى رژدى هه‌بێت له‌باره‌ى كۆمپانیاكانى ته‌ناهى.
نایف شه‌مه‌رى ئه‌ندامێكى تر‌ى لیژنه‌ى ته‌ناهی و به‌رگرى په‌رله‌مانه ئه‌ویش وه‌ك دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى تر ره‌خنه‌ى له شێوازى كاركردنى كۆمپانیاكانى بوارى ته‌ناهى هه‌یه. شه‌مه‌رى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ى به‌رگرى ئامارێكیان نییه بۆ ژماره‌ى كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات شارى به‌غدا یه‌كه‌مه له بوونى ئه‌م كۆمپانیانه و به‌سره‌یش به پله‌ى دووه‌م دێت. په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تییه‌كى تایبه‌ت به كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان هه‌یه و ئه‌وان ورده‌كاری كۆمپانیاكانیان لایه.