كوڕێكی تایوانی پاش ئه‌وه‌ی له‌خه‌و خه‌به‌ری بووه‌وه و بۆی ده‌ركه‌وت ئایرپۆده‌كه‌ی قووت داوه، به بلوتوز دۆزییه‌وه و له‌ناو سكیدا هێشتا ئیشی ده‌كرد.
ماڵپه‌ڕی
ئیۆرۆ نیوس بڵاوی كرده‌وه، كوڕێكی تایوانی به ناوی بێن سو‌و ئایرپۆدی كۆمپانیای ئه‌پڵی به‌كار هێنابوو و خه‌وی لێ كه‌وتبوو، كاتێك خه‌به‌ری بووبووه‌وه و به‌دوایدا گه‌ڕابوو، نه‌یدۆزیبووه‌وه، بۆیه له‌ڕێی بلوتوزی مۆبایله‌كه‌ی و تایبه‌تمه‌ندیی "دۆزینه‌وه‌ی ئامێری ئایپۆد" توانی بیدۆزێته‌وه و له‌ناو سكیدا ده‌نگی ده‌هات.
سو‌و ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا گیرفانم و ژێر جله‌كانم گه‌ڕام به‌ڵام نه‌مدۆزییه‌وه، پاش كه‌مێك هه‌ستم كرد له‌ناو سكمدایه و له ڕێدا بووه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسم.
له ڕاپۆرتی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی كاوشینگدا بڵاو كرایه‌وه، كاتێك ئایپۆده‌كه‌یان ده‌رهێناوه، خاوێنیان كردووه‌ته‌وه و وشكیان كردووه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و پاترییه‌كه‌ی %41 شه‌حنی تێدا ماوه.
ڕووداوی هاوشێوه:
ساڵی 2016 مۆبایلێكی قووت دابوو و دواتر له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره‌وه توانییان بۆی ده‌ربهێننه‌وه.
كچێكی 13 ساڵان له كۆریای باشوور، ئامێری Misfit Shineی تایبه‌ت به وه‌رزشی قووت دابوو، ئه‌وه‌شیان كاتێك ده‌ریان هێنابووه‌وه پزیشكه‌كان، به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك كاری ده‌كرد.