نیشانەكانی مەترسیداربوونی بەرزی پەستانی خوێن

:: PM:04:29:16/06/2019 ‌

راستە بەرزی پەستانی خوێن بووەتە نەخۆشییەكی بڵاو و دەتوانرێت لە رێگەی دەرمان و سیستەمێكی ژیان و خۆراكی تەندروستەوە كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵام فەرامۆشكردنی چارەسەری و دواخستنی چارەسەركردنی رەنگە ببێتە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سەكتەی مێشك و مردن لە هەندێك حاڵەتدا. 

پزیشكان ئاماژە دەكەن كە چەند نیشانەیەك هەیە لەسەر رووخسار و جەستەی ئەو كەسە دیار دەكەوێت و رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ ئەو ئەگەری تووشبوونی بە سەكتەی مێشك بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە، لەوكاتەی مرۆڤ لە دۆخی ئاساییدا ئەگەر پەستانی خوێنی لە 14/9 تێپەڕی كرد بە هەبوونی بەرزی پەستانی خوێن هەژمار دەكرێت.

ماڵپەڕی "دەیلی ئێكسپرێس"، دەڵێت، ئەوانەی كێشی لەشیان زۆرە یان قەڵەون یان تۆماری خێزانیان لەو نەخۆشییە هەیە یان وەرزش ناكەن و سووێری زۆر دەخۆن، زیاتر ئەگەری توشوبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن هەیە، بۆیە ئەگەر ئەو حاڵەتە بێ چارەسەری مایەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ و لوولەكانی خوێن و گورچیلە و ئەوەش وا دەكات كەسەكە رەنگە دووچاری مردنی كتوپڕ بەهۆی سەكتەی مێشك یان كێشەی دڵ ببێتەوە.

لە نیشانەكانی بەرزی پەستانی خوێن هەستكرنە بە پەككەوتنێكی سووك لە دەموچاو یان نەمانی هەستكردن، بۆیە پزیشكان رێنوێنی دەدەن ئەگەر ئەو نیشانانەت هەبوو ناكرێت فەرامۆشیان بكەیت، چونكە مەترسی سەكتەی مێشكت لەسەرە، رێكخراوی سەكتەی مێشك لە بەریتانیا رێنوێنی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی خێرا دەكات ئەوكاتەی گومانی تووشبوونی كەسێك بە سەكتەی مێشك هەبێت وەك لە خوارەوە:

1-دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو كەسە توانای پێكەنینی بە شێوەی ئاسایی هەیە یان دەم و چاوەكانی بەرەو خوارەوە شۆڕ بوونەتەوە.

2-ئاخۆ دەتوانێت دەستەكانی بەرەو سەرەوە و بەشێوەی ئاسایی بەرز بكاتەوە و بەو شێوە بیانهێڵێتەوە؟

3-ئاخۆ قسەكردنی ئاساییە و لە قسەكانی دەتوانیت بەجوانی تێبگەیت؟

لەوكاتەی رێكخراوەكە وریایی دەدات لە چەند نیشانەیەك وەك ئاماژە بۆ بەرزی پەستانی خوێن وەك سەرئێشەی توند و ماندووبوون و كێشە لە بینین و ئێش لە ناوچەی سنگ و هەناسەدانی نائاسایی.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل