له تاوانێكی سه‌رنجڕاكێشدا له وڵاتی ئیماڕات، دایكێك هه‌ستا به لێدانی كوڕه ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌كه‌ی به توندترین شێوه و دواجار كوڕه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌كانی دایكی، له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
له‌وباره‌یه‌وه خزمه‌تكاره ئه‌نده‌نووسیایییه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه، له دادگای تاوانه‌كانی دوبه‌ی، گه‌واهی له‌سه‌ر تاوانه‌كه داوه و رای گه‌یاندووه كه دایكی ئه‌و كوڕه كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه، به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی بێ ویژدانانه له منداڵه‌كه‌ی داوه، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه بۆ ئازاردان به‌سه‌ر سكی كه‌وتووه و له‌سه‌ری وه‌ستاوه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی "ئاڕائـ"ی هه‌واڵی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژنه منداڵه‌كه‌ی ناچار كردووه ئه‌و كاتانه‌ی باوكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، نه‌گری و باسی لێدانه‌كانی ئه‌و نه‌كات.
پووری منداڵه‌كه كه هاوكات خوشكی تاوانباره، رای گه‌یاندووه كه ئه‌و كاتانه‌ی سه‌ردانی كردوون، به‌رده‌وام هه‌ستی به شوێنه‌واری گریان و بێ تاقه‌تی كردووه له‌سه‌ر رووخساری منداڵه‌كه، هه‌روه‌ها شوێنه‌واری شینبوونه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌سه‌ر قاچی بینیوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، له ئێسته‌دا كه‌یسه‌كه له دادگایه و دوا حوكم له‌باره‌ی تاوانباره‌كه‌وه نه‌دراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری تاوان به‌رده‌وامی هه‌یه.