د.سەباح هەورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 16ی حوزه‌یران، ئیسماعیل سابووری هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 16ی حوزه‌یران، هونه‌رمه‌ندی كورد ئیسماعیل سابووری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشتریش باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، ئه‌مه‌یش پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی پشتراستیان كردووه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌مرۆ كۆچی دوایی بكات.
ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 له شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی له تاران ته‌واو كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی له ئێران بووه 105 گۆرانی تۆمار كردووه و ئه‌لبوومێكی به‌ناوی "سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان" بڵاو كردووه‌ته‌وه. پاشان له باشووری كوردستان ئه‌لبوومی "بیره‌وه‌ری" بڵاو كردووه‌ته‌وه، سابووری 16 ساڵ له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه و ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.