بڕیاره سبه‌ى دووشه‌م 17ـى حوزه‌یران ئه‌كادیمیاى كوردى ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستا "شه‌فیقى حاجى خدر" سه‌عات پێنجى ئێواره له ناو هۆڵى مه‌لا مهحوودى بایه‌زیدى له ته‌لارى ئه‌كادیمیاى كوردى ساز بكات.
له‌و ڕاگهیاندراوهى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئێواره كۆڕه‌كه‌ى مامۆستا "شه‌فیقى حاجى خدر" بۆ باسێك ده‌بێت له‌باره‌ى ناساندن و بڵاو كردنه‌وه‌ى وه‌رگێڕاوى كتێبى بریان ڕۆبه‌رت گیبسن (ئه‌رێ كورد بوونه به‌رده‌باز!) ده‌بێت و هاتن بۆ هه‌موو نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندى به‌ره‌وپێشچوونى زامانى كوردى ده‌كه‌ن.
ئەکادیمیای کوردی، ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی 1971 - 1978 چالاک بوو، کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پێوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنییەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی، بارەگای سه‌ره‌كى ئەکادیمیا لە شاری ھەولێرە، ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە 15 ئەندامی کارا و 11 ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و 15 ئەندامی یاریدەدەر.