خانمه ئه‌كته‌ری رووسیایی ڤیكتۆریا بۆنیا، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، له سه‌رما سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه‌ی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌ردانی وڵاتی ئیماڕاتی كردووه.
له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ڤیكتۆریا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی خۆی بۆ دوبه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیاندا ژماره‌یه‌ك جووڵه‌ی وه‌رزشی ئه‌نجام داوه.
جوانیی ڤیكتۆریا، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام جگه له جوانییه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیش به لێهاتوویییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، له شێوازی هاوسه‌نگی و به‌توانایییه‌كه‌ی له ئه‌نجامدانی ئه‌و جووڵه وه‌رزشییانه.