له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو خه‌ون و خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادی كردووه، بۆ ده‌رهێنان و هاورده‌كردنی گازی سرووشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێشتر هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فتی ڕووسی واژووكرد، بۆ دروستكردنی بۆڕی گازی سرووشتی و پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تای ساڵی 2020یش رۆزنه‌فت له هه‌رێمه‌كه ده‌ست به وه‌به‌رهێنانی فره‌وانی گازی سرووشتی بكات.
هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه پڕه له كێشه و دوای ڕیفراندۆمی كوردستان دۆخی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش به ته‌واوی ئاڵۆز بوو، به‌ڵام رۆزنه‌فت به‌رده‌وام بوو له كاركردن و واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بڕێكی یه‌كجار زۆری گازی سرووشتی له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه ده‌توانرێ ببێت به یه‌كێك له هاورده‌كارانی سه‌ره‌كی گازی سرووشتی بۆ ئه‌وروپا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆزنه‌فت له دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی واژووكرد له‌گه‌ڵ كوردستان، ئێسته كه خه‌ریكه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوونه‌وه و هێوری و ئارامی و پێشڤه‌چوونی باری دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێت، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی تری دنیا له‌سه‌ر كه‌رتی گازی كوردستان كه‌وتوونه‌ته كێبه‌ركێوه و ده‌یانه‌وێ به‌شدار بن له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی گاز له ناوچه‌كه.
گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی گازی سرووشتی كوردستان بریتییه له كێڵگه‌ی بنه‌باوی و پێشتر له‌لایه‌ن كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجییه‌وه گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی واژووكراوه و ساڵی ڕابردوویش كۆمپانیاكه دووپاتی كرده‌وه، كه په‌ره‌پێدانی كێڵگه دوا ده‌خات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كۆمپانیای رۆزنه‌فت به دۆخێكی دارایی خراپ تێده‌په‌ڕێ و پێویستی به‌وه‌یه هه‌رچی زووه به‌رهه‌می ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه بچنێته‌وه كه له كوردستان وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی گاز كردووه.
هه‌رێمی
كوردستان به گشتی خاوه‌نی 5.7 ملیۆن مه‌تر سێجای گازه كه ئه‌و بڕه‌یش یه‌كجار زۆره و ده‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گازی توركیا، بۆیه ئه‌نكه‌ره هه‌رزوو پشتیوانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕووسیای كرد و ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ هاوكاری په‌ره‌پێدانی گازی سرووشتی كوردستان ده‌ربڕی، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و باشی گاز كه دراوسێی خۆیه‌تی ده‌رفه‌تێكی گرنگ و له‌باره بۆ ئه‌نكه‌ره كه به‌رده‌وام پێویستی به گازی سرووشتییه.
بڕیاره تا سه‌ره‌تای 2020 له كێڵگه‌ی بنه‌باوی و میران ده‌ست به هه‌نارده‌ی گاز بۆ توركیا بكرێ و ساڵانه‌یش 10 ملیار مه‌تر سێجا گاز ڕه‌وانه ده‌كرێ، پێشتر تۆنی هایوارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی دووپاتی له‌و زانیارییانه كرده‌وه، هه‌موو وه‌به‌رهێنانی رۆزنه‌فت له كه‌رتی گاز به‌ستراوه‌ته‌وه به كار و به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی تر له كێڵگه جیاوازه‌كان، چونكه ئه‌وان گازی سرووشتی به‌رهه‌م نه‌هێنن، بۆڕی گازی سرووشتی له‌لایه‌ن رۆزنه‌فته‌وه ته‌واویش بكرێت، هیچ سوودێكی بۆ كۆمپانیاكه نابێت.
سالح یه‌لماز شرۆڤه‌كاری ئابووری ئاژانسی بلۆمبێرگ له‌وباره‌وه گوتی، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ئه‌گه‌رن، به‌ڵام كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تر هه‌یه و ناچارن په‌ره به كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز بده‌ن، جیا له‌وه‌یش هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و توركیا ده‌توانن كاریگه‌ری و فشار له‌سه‌ر كۆمپانیاكان دروست بكه‌ن، چونكه توركیا زۆر په‌له‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه ڕووی له داته‌پینه، بۆیه ده‌وێ ئه‌و تێچووه زۆره‌ی له كۆمپانیا گوێزه‌ره‌وه‌كانی گاز خه‌رجی ده‌كات بیگێڕێته‌وه و له شوێنی ئه‌وه گازی كوردستان بكڕێت.
جیا له‌وه‌یش جۆری گازی سرووشتی كوردستان باشتره له‌و جۆره‌ی كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست له قوبرس و ئیسرائیل و میسڕ و لبنان دۆزراونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر گازی كوردستانه و كۆمپانیای رۆزنه‌فتیش به چڕی خه‌ریكی كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به ئامانج بگه‌یه‌نێت و سوودی لێ ببینێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بگاته دۆخێكی ئابووری كه بتوانێ قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكه بداته‌وه كه پێشتر بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی ئابووری به هه‌رێمی كوردستانی به‌خشی.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای دانه‌گاز به‌رده‌وامه له وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی كوردستان و ده‌یه‌وێ به‌رهه‌می گازی سرووشتی له 9.3 ملیۆن مه‌تری سێجاوه بۆ 22 ملیۆن مه‌تری سێجا تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رز بكاته‌وه.
هاوكات ڕووسیا له ڕێی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژووی كردووه، ده‌یه‌وێ به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێت، چونكه رۆزنه‌فت به یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ڕووسیا هه‌ژمار ده‌كرێ، كه نه‌خشه‌ڕێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ له جیهان ده‌كات، بۆیه به‌م هه‌نگاوه مۆسكۆ ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی توركیا، به‌غدایش ناچار بكات دژی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی دژه مووشه‌كی ئێس 400ی پێ بفرۆشێت.
به گشتی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ جارێكی تر ببێته‌وه ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دان و پڕ له جوڵه‌ی ئابووری و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی زۆرتر له‌وه‌ی به‌ر له 2013 ڕووی له ناوچه‌كه كردبوو، چونكه دۆخی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه ڕووی له خراپییه و وڵاتانی نزیكی ئێرانیش پێویستیان به نه‌وت و گازه و ئه‌مه‌ریكایش چاوه‌ڕێ ده‌كات كوردستان و گازه‌كه‌ی ببێته شوێنگره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له سه‌پاندنی گه‌مارۆكان به‌خشیبوونی، كوردستان بكاته سه‌رچاوه‌ی دووه‌میان تا پێویستیان به نه‌وت و گازی ئێران نه‌مێنێت.