گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ئه‌وه ده‌دا كه هه‌نگاوه‌كانی واشنتن به ئاراسته‌ی هێرشن بۆ سه‌ر تاران و دروستبوونی ئه‌و جه‌نگه‌یش ئاڵۆزییه‌كی یه‌كجار گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات.
گۆڤاری
ناشناڵ ئنتێرێست بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌نگه‌كان له نێو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی زیاتر بوون، بۆ ئه‌نجامدانی گورزێكی سه‌ربازی دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌مووان له په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ترسیان هه‌یه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له داهاتوو ئه‌وه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران پێشتر په‌یماننامه‌ی له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی واژووكردووه، به‌ڵام زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تاران ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بووه و به‌رده‌وام كاری بۆ كردووه، هۆكارێكی تر كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردوویانه‌ته بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر تاران، ئه‌گه‌ری مه‌ترسی خستنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه كه ئه‌مه‌یش زیانێكی یه‌كجار مه‌زن له ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، بۆیه ده‌یانه‌وێ پێش له‌وه بگرن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هه‌ر جوڵه‌یه‌ك دژی ئێران، مانای شه‌ڕێكی ماوه درێژ و پڕ له تێچوو و پاره‌ی به‌رده‌وام، چونكه ئێران له چاو وڵاتانی تری ناوچه‌كه سوپاكه‌ی به‌هێز و تۆكمه‌تره و به عه‌قیده و باوه‌ڕه‌وه ده‌جه‌نگن.