ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی سووره و به‌رده‌وام ده‌بێ له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گازی سروشتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له كه‌ناراوه‌كانی قوبڕس، هه‌ر جوڵه‌یه‌كیش دژی كه‌شتییه‌كانمان بكرێ، به هه‌موو هێزمانه‌وه وه‌ڵاممان ده‌بێت.
ئه‌و قسانه‌ی
ئه‌ردۆغان وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن لێكدرایه‌وه كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك دووباه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئیسته‌نبۆل ئه‌نجام بدرێته‌وه و یلدرم و ئیمامئۆغلۆ له كێبه‌ركێی توند و به‌هێزدان.
ئه‌ردۆغان له په‌یامێكی له ئیسته‌نبۆل گوتی، به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕان له نێو ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و كه‌ناراوه‌كانی قوبڕس بۆ دۆزینه‌وه‌ی گازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مه‌یش به مافێكی سروشتی خۆمان ده‌زانین.
زیاتر گوتی، ده‌گوترێ كه ده‌یانه‌وێ هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌شتییه‌كانمان كه به دوای گاز ده‌گه‌ڕێن و ده‌سبه‌سه‌ریان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌وشێوه‌یه بكه‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی توندتری وه‌ڵام بن له‌لایه‌ن توركیاوه و كه‌شتی فاتح له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گازی سروشتی كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆلۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌شتییه‌كه چه‌ندان كه‌شتی تری جه‌نگی یاوه‌ری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له هه‌ر هه‌وڵێك بگرن كه بیانه‌وێ په‌لاماری بده‌ن و دووری بخه‌نه‌وه.