هاووڵاتییەك كوژرا

:: AM:08:51:17/06/2019 ‌
لەناو بازاڕی یەكێك لە شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان تەقە لە هاووڵاتییەك دەكرێت و بەسەختی بریندار دەكرێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی حوزەیران، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، درەنگانی شەو لە ناو بازاڕی قەڵادزێ هاووڵاتییەك بەناوی "ح . ح . ا" لەدایكبووی ساڵی 1988 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی هەنارۆك بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی، بریندارەكە لەلایەن كەسێكەوە لەناو بازاڕ بەچەك تەقەی لێ كراوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەست دا.

زیاتر ڕوونی كردەوە، دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك.

تەقەكردن لەو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوو چەندان جار هۆشدارییان داوە لە زۆربوونی چەك لە دەست هاووڵاتییان كە هۆكارە بۆ زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن.



وشە - رامیار جەواد