دوو کەس لە رووباری خاپوور خنکان

:: AM:10:13:17/06/2019 ‌

شەوی رابردوو دوو هاووڵاتی باکووری کوردستان لە رووباری خاپووری سەر بە شارۆکەی زاخۆ خنکان، تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە و تیمەکانی مەلەوانی خەریکی دوزینەوەی تەرمی کەسەکەی ترن.

نزار گولی، شایەتحال و خەلکی گوندی نزوری سەر بە شارەدێی باتوفا بە "وشە"ی راگەیاند، شەوی رابردوو دوو هاوولاتی لە نزیک گوندەکەیان کەوتنە نێو رووباری خاپوور و خنکان.

زیاتر روونی دەکاتەوە، هەردوو گەنجەکە تەمەنیان 20 ساڵ و 12 ساڵانە، خەڵکی باکووری کوردستان، هەروەها تا ئێستە هۆکاری خنکانیان نەزانراوە، بەڵام تەرمی گەنجە 20 ساڵانەکە لە رووبار دەرهێنڕاوە، تیمەکانی مەلەوانی خەریکی دەرهێنانی تەرمەکەی ترن.

بەپێی زانیارییەکانی وشە، ئەو دوو کەسە خەریکی کۆکردنەوەی توو بوون لەسەر یەکێک لە دار توکانی نزیک رووباری خاپوور، دواتر دارەکە شکاوە و یەکێک لەو کەسانە کەوتۆتە نێو رووبار، ئەوی تر بۆ رزگارکردنی چوووە و بەهۆی ئەوەی مەلەی بەباشی نەزانیوە هەردووکیان خنکاون.

زاخۆ/ نەوزاد هلوری



وشە - هیدایه‌ت جان