کێشەی درەنگ گەڕانەوەی پاسپۆرت چارەسەر دەبێت

:: PM:01:01:17/06/2019 ‌
درەنگ هاتنەوەی پاسپۆرتی هاووڵاتیان بەردەوامە و بەرپرسێكی ئایتی پاسپۆرتی عێراق ئاشكرای دەكات چوار مانگی ترمان پێویستە تا كەلوپەلی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە بۆ عێراق دەگوزارێتەوە و كێشەكە كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی حوزەیران، نەوزاد عەبدولكەریم ئەفسەری تەكنەلۆژی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كێشەی پاسپۆرت تا چوار مانگی تریش بەردەوام دەبێت ئەوەیش بەهۆی نەبووونی ئامێری بەردەست بۆ كاركردن.

ئەو ئەفسەرە  گوتی، حكوومەتی عێراق كەلوپەلی ئەو كۆمپانیایەی كڕیوەتەوە لە و ئێستە لە كۆی شەش هێلی گواستنەوە و دروستكردنی پاسپۆرت تەنها یەك هێل كار دەكات ئەوەیش كێشەی بۆ هەموو عێراق دروست كردووە.

باسی لەوەشكرد، تا مانگی تشرینی یەكەم كار دەكرێت بۆ گواستنەوە و دامەزراندنی كەلوپەلی درووستكردنی پاسپۆرت بۆیە ئەو كێشە بەردەوام دەبێت، بەڵام هاووڵاتیان ئەتوانن مامەڵەیان پێشكەش بكەن و سەرجەم نووسینگەكانیشمان ئاگەدار كردۆتەوە بۆ حاڵەتی نەخۆشی و بەپەلە كارەكان پێش بخەن.

نەمانی پاسپۆرت و درەنگ هاتنەوەی هاووڵاتیانی نیگەران كردووە و ئەوەیش وایكردووە هاووڵاتی بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی دوو مانگی پێویست بێت و چاوەڕوان بكات.



وشە - رامیار جەواد