لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە

بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و كۆمەڵێك دەزگەی تەناهی دابەش بكرێت بۆ مووچەی مانگی ئادار.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی حوزەیران، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانییەوە دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەەزنامەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد


PM:01:46:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌