هۆكارەكی خوێنبەربوونی لووت و بەڵغەمی خوێناوی

:: PM:02:49:17/06/2019 ‌
زۆر كات خوێن دەبینرێت لە كاتی فرێدانی بەڵغەم یان لە لووتەوە یان بەهۆی گەرما و چەند هۆكارێكی ترەوە لووت تووشی خوێن بەربوون دەبێت، لێرەدا پێویستە بزانین هۆكاری ئەم خوێنبەربوونە بۆ چ نەخۆشیەك دەگەرێتەوە گە ئایا زیانی هەیە بۆ لەش یا نا. بەپێی دەسەڵاتی تەندروستی ئەگەر لە كاتی كۆكین و بەلغەمدا خوێن هەبوو ئەوە نیشانەیە بۆ هەوككردنی كۆ ئەندامی هەناسەیە، یان هەوكردنی سیەكان و هەناسەتەنگی یان كۆكەی زۆر كە زۆركات لەگەڵ خوێن تێكەڵ دەبێت. دروستبوونی بەڵغەم بەشێوەیەكی گشتی پێوەندی هەیە بە گرفتی سییەكان و هەناسەدانەوە. 

خوێنبەربوونی لووت بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێتەوە كە دیارترینیان ئەمانەن:
یەكەم: نەخۆشی سییەكان، ئەمە بۆ هەوكردنی شانەی سسیەكان دەگەرێتەوە زۆركات بەهۆی بەكتریا دروست دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆای تێكەڵبوونی بەڵغەم لەگەڵ خوێن .نیشانە باوەكانی ئەم نەخۆشیە تایە لەگەڵ لەرزوو و ئازاری سنگ و كۆكە و ئارەقكردنەوە.

دووەم: سیل، جۆرێكە لە نەخۆشی بەهۆی هەوكردنی سییەكانەوە دروست دەبێت كە بەكتریا دەچێتە سیكڵدانۆچكەكانەوە. ئەو كەسانە زیاتر تووشی سیل دەبن كە نزیكن لە دووكەڵی پیسەوە چونكە سیستەمی بەرگری بێهێز دەكات و ئەمەیش دەبێتە هۆكارێك بۆ نەخۆشی سیل.

سێیەم: بوونی شلە لە سییەكاندا، جۆرێكە لە نەخۆشی كە برێك شلە لە سییەكاندا كۆ دەبێتەوە زۆركات كار لە دڵ دەكات چەندان مەترسی لە لەشدا دروست دەكات.

چوارەم: نەخۆشی كیسی سی، نەخۆشیەكی گوازراوەیە كە برێكی زۆر لینجە مادە بەرهەمدەهێنرێت لەكاتی ئەم نەخۆشیەدا ئەمەش زیانێكی تووند بە سیەكان دەگەیەنێت و هەروەها هەندێك ئەندامی تریش لەش. چارەسەرێكی بنەرەتی نیە بۆ ئەم نەخۆشیە بۆیە باشتر وایە نیشانەكانی كۆنترۆڵ بكرێت و زیانەكانی كەمتر بكرێتەوە.

پێنجەم: شێرپەنجەی سییەكان، كاتێك كەسێك تووشی بەلغەمی خوێناوی دەبێت ئەوە نیشانەیەكە بۆ شێرپەنجەی سسیەكان. بەتایبەتی كاتێك درەنگ هەست بە نەخۆشیەكە دەكرێت. ئەو كەسانەی كە زیاتر تووشی شێرپەنجەی سسیەكان دەبنەوە جگەرە كێشن یان بۆ ماوەی لە خێزانەكانیاندا هەیە.
 



وشە - ئاوات ئازاد