هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆڵیوود، دوای جیابوونه‌وه‌یان، بڕیاریان داوه دوو له ڕاگه‌یاندنه‌كان ورده‌كاریی ته‌ڵاقه‌كه‌یان كۆتا پێ بێنن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه دوێنێ دووشه‌م له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئه‌نجێلینا جۆلی و براد پیت نووسراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ دوور له چاوی خه‌ڵك، كۆتا به ته‌ڵاقه‌كه‌یان بهێنن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به ته‌واوی بێ كێشه شته‌كان بڕوات.
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره ناسراوه، به یه‌كێك له گرنگترین ڕووداوه هونه‌رییه‌كانی جیهان ده‌ژمێردرێ له ساڵی ڕابردوودا، چونكه دوای پێوه‌ندییه‌كی درێژ كه 12 ساڵی خایاند، جیهانی شۆك كرد كاتێك ئه‌نجێلینا جۆلی له مانگی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری ساڵی رابردوو داوای جیابوونه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی كردبوو.
له نووسراوه‌كه‌یاندا هاتووه، بۆ پاراستنی مافی تاكه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵه‌كانیان، نایانه‌وێ ڕووداوی كۆتاهاتنی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له دادگه‌ی باڵای لۆس ئه‌نجلس، ببێته ڕووداوێكی سه‌ر زاری میدیاكان.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هۆكاری ئه‌و داوای جیابوونه‌وه‌یه ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زاندرێ كه له ناو فڕۆكه‌دا، براد پیت له یه‌كێك له شه‌ش منداڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی توند توڕه بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی بێزاریی ئه‌نجێلینا و نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی بگرێت.
ئه‌نجێلینا داوای كردووه مافی به‌خێوكردنی هه‌موو منداڵه‌كانی به ته‌واوی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجییه‌كیان له براد داوا بكات.