لەش پێویستی بە ڤیتامین دەبێت بۆ چەندان كاری گرنگ، ئەگەر كەم بوو لەش تووشی چەندان نەخۆشی جۆراوجۆر دەبێتەوە. زۆركات لە رێی پێكهاتە خۆراكییەكانەوە برێكی باش پێكهاتە و ڤیتامینی پێویست بەلەش دەگات، یەكێك لەو ڤیتامینانەی كە زۆر گرنگە بۆ پێست ڤیتامین سییە.
سوودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.
ڤیتامین سی یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لە ئاودا دەتوێتەوە و لە زۆر جۆری جیاوازی خۆراكدا هەیە، مرۆڤ بە شێوەیەكی ئاسایی ناتوانێت لەشی ڤیتامین سی دروست بكات، بۆیە پێویستە لە سەرچاوەی ترەوە وەربگیردرێت، كەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی پووك و ئاوسان و هێواش چاكبوونەوەی برین و تەنانەت سیستەمی بەرگری بێهێز دەكات.
سوودەكانی ڤیتامین سی بۆ پێست:
یەكەم: چارەسەری سووتانی پێست دەكات بەهۆی تیشكی خۆرەوە، ئەگەر بە درێژایی رۆژ لە دەرەوەی ئەوە پێست بەشێوەیەكی خراپ تووشی سووتانەوە دەبێت. لەم كاتەدا دەتوانیت ڤیتامین سی بەشێوەی حەپ یان زەیتی ڤیتامین سی بەكاربهێنیت بۆ پێستت بۆ ئەوەی سووتاویەكان كەمتر بكاتەوە. گرنگی ڤیتامین سی لەوەدایە كە دژەئۆكسیدێكی بەهێزە و یارمەتی دروستكردنی كۆلاجینی پێست دەدات.
دووەم: رێگە لە ناشرینبوونی پێست دەگرێت، سوودێكی تری ڤیتامین سی ئەوەیە كە دی ئێن ئەی دەپارێزێت و رێگە لە ناشرین بوونی پێست دەگرێت وەكو گرێ و چەندان جۆری شێرپەنجە. ڤیتامین سی هەروەها رێگە لە خاڵی تەمەن و خاڵە تۆخەكانی پێست دەگرێت.
سێیەم: یارمەتی باشتركردنی لاستیكی پێست و كۆلاجین دەدات، ئەگەر بەرهەمە جوانكارییەكانی پێستت بەكارهێنا باشتر وایە ئەو پێكهاتە بكریت كە ڤیتامین سی تێدایە، چونكە ڤیتامین سی یارمەتی زیادكردنی كۆلاجینی پێست دەدات و لاستیكی پێست باشتر دەكات، بۆیە باشتر وایە ئەو خۆراكانە بخورێت كە برێكی زیاتر ڤیتامین سی تێدایە بۆ ئەوەی پێست باشتر بكات.
چوارەم: جیری پێست زیاد دەكات، كاتێك ڤیتامین سی لە سیستەمی خۆراكیدا هەبێت ئەوە پێست جیرتر دەبێتەوە، ڤیتامین سی یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی برین دەدات. كاتێك پێستت تووشی برینێك دەبێت ئەو كرێمانە بەكاربهێنە كە ڤیتامین سی تێدایە یان ئەو ماسكانە بەكاربهێنە كە ڤیتامین سی تێدایە بەم شێوەیە یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی برین دەدات و جێگایی برین كەم دەكاتەوە.