زیانی خواردنەوە گازییەكان

:: PM:03:20:17/06/2019 ‌

رەنگە وات بیستبێت كە خواردنەوە گازییەكان و ئەو خواردنەوانەی كە سۆدەی تێدایە كێشی لەش كەم دەكەنەوە، بەڵام لە راستییدا وانیە، چونكە زۆر بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش بە شێوەیەكی ناتەندروست و چەندان پێشهاتی تەندروستی تر.

ئەمانە چەند زیانێكی خواردنەوە گازیەكانن كە لەسەر لەش دەردەكەون و دەبنە هۆكار بۆ چەندان نەخۆشی.

یەكەم: رزیتی ددانەكان، ئەو خواردنەوانەی كە سۆدەی زۆر تێدایە بەتەواوی پڕن لە شەكر ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ددانەكان. شەكر دەبێتە هۆی زیادبوونی بەكتریا و هاندانی ئەو ترشانەی كە زیان بە رووكەشی ددان دەگەینن و دەبنە هۆی رزینی ددانەكان و رەنگە ددان تێكدەدات و زەردتر دەردەكەوێت.

دووەم: كەمپتەوی ئێسك، نەك تەنیا زیان بە رووە سپیەكەی ددان دەگەنێت بەڵكو ئێسكەكان بێهێز دەكات و ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمپتەوی ئێسكەكان، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان ترشێك لە خواردنەوە گازییەكاندا هەیە كە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چەندان سیستەمی جۆراوجۆری لەش وە كالیسیۆم رادەكێشێت بەم شێوەیەش ئێسكەكان بێ كالیسیۆم دەمێننەوە.

سێیەم: شەكرە، زۆر بەكار هێنانی ئەو خواردنەوانەی كە برێكی زۆر سۆدەی تێدایە هۆكارێكن بۆ دروستبوونی نەخۆشیەكانی شەكرە و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن.

چوارەم: قەڵەوی، زۆر بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێشی كەمەر، ئەمەیش بۆ دوو هۆكار دەگەرێتەوە، یەكەمیان ئەوەیە كە سۆدەی خواردنەوە گازیەكان برێكی زیاتر شەكری تێدایە لە سۆدەی ئاسایی. دووەمیان ئەوەیە كە زۆرێك لە خواردنەوە گازییەكان رێژەی كالۆری سفرە ئەمەیش وا دەكات برێكی زیاتر بخورێتەوە بۆ ئەوەی هەستی تێربوون بدات بە لەش بەڵام لە راستیدا جگە لە بوونی كالۆری هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش بە شێوەیەكی ناتەندروست. 



وشە - ئاوات ئازاد