كەی و چۆن دووگمەی خوولانەوەی هەوا بەكار دەهێنین؟

:: PM:03:50:17/06/2019 ‌

لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا دووگمەیەك هەیە بەناوی "Recirculation" یان "خوولانەوە" كە زۆربەی كەسەكان لەكاتی داگیرساندنی "گەرمكەرەوە یان ساردكەرەوەی" ئۆتۆمبێلەكانیان نازانن چۆن بەكاری بهێنن كە ئەمەیش هەندێك كات كێشەت بۆ دروست دەكات.

ماڵپەڕی "autoservice" بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانیت بەشێوازێكی سەلامەت و تەندروست ئەم خوولانەوەی هەوایە بەكار بهێنیت و ئاماژەی پێ داوە، شارەزایان بەگوێرەی گۆڕانی وەرزەكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە چۆن بەكاری بهێنن و كێشەیان بۆ دروست نەبێ.

لە وەرزی زستاندا یان شوێنی سارد پێویست ناكات دووگمەی خوولانەوەی هەوا دابگریت، چونكە ئەمە لەناوەوەی گۆڕینی هەوا بۆ گەرم و كاتێك هەواكە دێتە ناو ئۆتۆمبێلەكەوە هەڵم دروست دەكات بەمەیش كێشەی هەڵمگرتنی جامەكانت بۆ دروست دەكات لەكاتی شۆفێریدا.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو دووگمەیە بۆ وەرزی هاوینە، چونكە ئەم وەرزە گەرمە و ئەم دووگمەیەش هەواكە ساردتر دەكات كاتێك "AC"یت داگیرساندووە، هەروەها لەو هەوا گەرمە رزگارت دەكات كە بە وەرزی هاوینان هەیە، جگە لەوەیش بزوێنەرەكەیشت بە ساردی رادەگرێت، بەمەیش پارێزراو دەبی لە هەموو كێشەیەك.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان