بە وێنە.. گەلی شێرانە نۆژەن کرایەوە

:: PM:04:01:17/06/2019 ‌

گەلی شێرانە دەکەوێتە گوندی هاریکا ئاغا لە سنووری شارەدێی دێرەلووک لە ئامێدی، بۆ نوێژەنکردنەوە و راکێشانی زیاتری گەشتیاران کارگێری گەلی شێرانە بە زیاتر 200 ملیون دینار نۆژەنیان کردووەتەوە.

سدقی هاریکی، خاوەنی هاوینەهەواری گەلی شێرانە بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی سەردانکەران و گەشتیاری زیاتری کوردستان و عیراق و وڵاتان روو دەکەنە گەلی شێرانە، بڕیارماندا سەرلەنوێ ئەو هاوینەهەوارە نۆژەن بکەینەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەمساڵ بە بڕی نێزیکەی 120 ملیۆن دینار و سالی رابردووش بە نێزیکەی 90 ملیون دینار بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران کۆمەڵێک گۆڕانکاریمان لە هاوینەهەوارەکەدا کردووە.

بەپێی لێدوانی هاریکی، روژانە نزیکەی دوو هەزار گەشتیار سەردانی گەلی شێرانە دەکەن و دەڵێ، بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەشتیاران بریارمان دا شەوانیش بیکەینەوە، پێشتر تەنیا بە رۆژ خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیاران دەکرا.

ئامێدی/ نەوزاد هلۆری





















وشە - هیدایه‌ت جان