سه‌رمایه‌كی سه‌خت سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له‌و كیشوه‌ره به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاته‌كه‌ی.
تا ئێسته به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه ٣٨ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه كه به‌شی زۆریان په‌ناخواز و كه‌سی لێقه‌وماون. له وڵاتی پۆڵۆنیا پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتووه‌ته ٢٠ پله ژێر سفر و ١٠ كه‌س به‌هۆی سه‌رماوه مردوون. هاوكات له چیك سه‌رما بووه‌ته هۆی مردنی شه‌ش كه‌س.
ناوچه‌ی به‌ڵقانیش پله‌كانی گه‌رمی تا ٢٨ پله ژێر سفر دابه‌زیوه و له مه‌كه‌دۆنیا پله‌ی گه‌رمی ٢٨ پله ژێر سفر و له سربیاش ٣٣ پله ژێر سفره. له سۆفیای پایته‌ختی بولگاریاش بارینی به‌فر هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌ك خستووه.
هاوكات له ئیتاڵیاش سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌ستی پێ كردووه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له مۆسكۆش پله‌كانی گه‌رمی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون و له شاره‌كه سه‌رووی ٣٣ پله تۆمار كراوه. زۆرێك له خه‌ڵك ئۆتۆمبێله‌كانیان له ماڵه‌وه راگرتووه و به هۆكاره‌كانی تری گواستنه‌وه ده‌چنه سه‌ر كاریان.