كۆمپانیای بی ئێم له نوێترین كاردا یه‌كێك له ناوازه‌ترین و جوانترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی له جۆری مۆدێل به‌رزی نمایش كرد كه ساڵی داهاتوو 2020 ده‌یخاته بازاڕه‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵی، ئه‌م ئۆتۆمبێله له جوانی و باشیدا بێ ڕكابه‌ره.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 17ی حوزه‌یران، كۆمپانیای بی ئێم ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"ئێكس سێ"ی نمایش كرد، كه به‌نیازه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێز و دیزاین و پته‌وه‌ی و گه‌وره‌یی بۆدییه‌وه ڕكابه‌ری هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا ده‌كات.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه و بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پته‌وی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌رووی پته‌ویی بۆدیی و گه‌وره‌ییه‌وه ركابه‌ری زۆرێك له ئۆتۆمبێله‌كان بكات، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌یشی هیچ نه‌گوتراوه.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.