محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

:: PM:07:21:17/06/2019 ‌
محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلابراوی میسر كۆچی دوایی كرد ئەوەیش دوای ئەوەی پێشتر تووشی نەخۆشی دڵ ببوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 17ی حوزەیران، میدیای میسر بڵاویكردەوە محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەركارلابراوی ئەو وڵاتە لەكاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایكردنیدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و كۆچی دوایی كردووە.

روونیشكراوەتەوە كە مورسی لەدانیشتەكەدا داوایكردووە رێگەی پێبدرێت قسە بكات، بەڵام كاتێك هەستاوە بۆ قسەكردن كەوتووە و بێهۆش بووە، ئەوەیش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە و دواتر كۆچی دوایی كردووە.

دوای ئەوەی محەمەد مورسی لە تەمووزی 2013 لەلایەن سوپاوە دەسەڵاتی لێ سەنرایەوە، لەسەر كۆمەڵێك بابەت دادگایی كرا، پێشتریش بە بڕیاری دادگا سزای گرتنی تاهەتایی بۆ دەرچووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم