بڕیاره ڕۆژى چوارشه‌م 19ـى حوزه‌یران ئه‌كادیمیاى كوردى ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستا "كارۆخ خۆشناو" سه‌عات پێنجى ئێواره له ناو هۆڵى مه‌لا مه‌حوودى بایه‌زیدى له ته‌لارى ئه‌كادیمیاى كوردى ساز بكات.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئێواره كۆڕه‌كه‌ى مامۆستا "كارۆخ خۆشناو" سه‌رۆكى ئینستیتووتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى - كورد، بۆ سیمینارێك ده‌بێت له‌باره‌ى (كورد له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا)، هاتن بۆ هه‌موو نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندى فراوانکردنی زانیارییەکانیان لەو بوارەدا.
ئەکادیمیای کوردی، ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی 1971 - 1978 چالاک بوو، کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پێوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنییەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی، بارەگای سه‌ره‌كى ئەکادیمیا لە شاری ھەولێرە، ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە 15 ئەندامی کارا و 11 ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و 15 ئەندامی یاریدەدەر.